پلەی گەرمی لە کاتی خەودا کاریگەری لەسەر ئارامیی دەبێت

زانایان ئاماژە بەوە دەکەن، پلەی گەرمی کاریگەریی لەسەر خەو دەبێت و باشترین پلە بۆ کاتی خەو لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ پلەی سەدی دایە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی زانستی زانایانی هۆڵەندی. باشترین پلەی گەرمی بۆ کاتی خەوتن لە شەودا دیاریکردووە، کە پێویستە لە نێوان٢٠ بۆ ٢٥ پلەی سەدیدا بێت.

 

توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٥٠ کەسی بەتەمەن کردووە، دەرکەوتووە بە ڕێژەی ٠٥٪ بۆ ١٠٥ جۆرییەتی خەویان باشبووە لە پلەی گەرمی نزمتر لە ٢٥ پلەی سەدی.

 

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێش ئەوەی بچیتە جێگەی تایبەت بە خەوەوە پێویستە پلەی گەرمی ژووری خەوەکەت لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ پلە جێگیر بکەیت، بەو جۆرە باشترین خەوت دەبێت.