ڤیتامین B-12 یارمەتی لەش دەدات ئۆکسجینی پێویست وەربگرێت

لە کاتی کەمی ڤیتامین B-12 شانە و ئەندامەکانی جەستە ئۆکسجینی پێویستیان دەست ناکەوێت، بۆیە بەبێ ئۆکسجینی پێویست جەستە ناتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی کار بکات و دەبێتە هۆی لاوازی ماسولکەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڤیتامین B-12 یان کۆبالامین، ماددەیەکی خۆراکی بنەڕەتییە و بە شێوەیەکی سروشتی لە خۆراکە ئاژەڵییەکاندا هەیە، دەتوانێت یارمەتی لەش بدات لە دروستکردنی DNAدا، هەروەها خۆراک دەداتە مێشک و سیستەمی دەمار و یارمەتی پێکهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەدات، ئەم ڤیتامینە بەشێوەیەکی سروشتی لە گۆشت و ماسی و سنگی مریشک و بەرهەمە شیرەمەنییەکاندا هەیە و دەتوانرێت بە شێوەی دەرمانیش بخورێت، بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم ڤیتامینەیان کەمە یاخود نیانە.

 

لە کاتی کەمی ڤیتامین B-12 شانە و ئەندامەکانی جەستە ئۆکسجینی پێویستیان دەست ناکەوێت، بۆیە بەبێ ئۆکسجینی پێویست جەستە ناتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی کار بکات و دەبێتە هۆی لاوازی ماسولکەکان، سڕبوون، کێشەی ڕۆشتن، سکچوون، دابەزینی کێش، توڕەبوون، ماندوێتی و زیادبوونی لێدانی دڵ.

 

سوودەکانی ڤیتامین B-12

ڤیتامین B-12 ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە یارمەتیدانی جەستەت بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، چونکە کاتێک کەم خوێنیت هەیە، جەستەت خڕۆکە سوورەکانی خوێنی پێویستی نییە بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ ئەندامە گرنگەکانت، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک ماندوێتی و لاوازی.

 

چارەسەرێکی باشە بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە خەمۆکی، چونکە ڤیتامین B-12 ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرهەم هێنانی هۆڕمۆنی سیراتۆنین، کە بەرپرسە لە زیادکردنی هەستی دڵخۆشی، هەبوونی ڕێژەی پێویست لە ڤیتامین B-12 ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەم دەکاتەوە.

 

زۆر گرنگە بۆ تەندروستی مێشک، چونکە ئەم ڤیتامینە خۆراکێکی زۆر گرنگی دەمارەکانی مێشکە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە لەبیرچوونەوە و لاوازبوونی توانای بیرهاتنەوە.

 

ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پارێزگاری کردن لە دڵ، ئاستی ترشە ئەمینییەکان لە خوێندا کەم دەکاتەوە کە پەیوەندییان بە زیادبوونی نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە، لە چەندین توێژینەوەدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی ئاستی ترشە ئەمینییەکانیان بەرزە ئەگەری زیاتری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵدە زیاترە.

 

ڤیتامین B-12 بەسوودە بۆ تەندروست مانەوەی پێست، یارمەتیدەری پێست و قژ و نینۆک ناسراوە و کەمی ڤیتامین B-12 دەبێتە هۆی بەڵەکی و دروستبوونی پەڵەی کاڵ و تۆخ لەسەر ڕوخسار و هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی نینۆک، هەروەها توانای پاراستنی چاو زیاد دەکات، لە کاتی چوەنە تەمەنەوە و بە تەندروستی دەیانهێڵێتەوە.

 

ڤیتامین B-12 لە مێژە وەک بەرهەمێکی سەرەکی بۆ زیادبوونی وزە ناسێنراوە، ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی وزە، ئەو خواردنانەشی ڤیتامین B-12 یان تیادایە، بریتین لە گۆشت، ماسی، قارچک، هێلکە، شیر، گێزەر، مانگۆ، بیبەری سور و زەرد.