تۆو کەتان ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە

تۆو کەتان یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە سەرچاوەیەکی گرنگی ماددە ڕیشاڵییەکان و ئۆمێگا ٣ یە.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆو کەتان دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان و گرنگە ڕۆژانە لە ژەمە خواردنەکاندا بخورێت، یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە ڕێژەی بەها خۆراکییەکەی بەرزە و سەرچاوەیەکی گرنگی ماددە ڕیشاڵییەکان و ئۆمێگا ٣ یە.

 

سوودەکانی خواردنی تۆوکەتان

  •  ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی سیستەمی ھەرس دەدات بۆ ڕیگری کردن لە قەبز بوون و پاککردنەوەی ریخۆڵەکان.
  • ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، بە هۆی ئەوەی دژە ئۆکسێنێکی زۆر باشە.
  • ئەم تۆوە بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر هەڵگری ئۆمێگا ٣یە، کە کۆرستڕۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە.
  • سوودێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆ تەندروستی دڵ و مێشکی مرۆڤ.
  • دەتوانرێت لەگەڵ زۆربەی خواردن و خواردنەوەیەکدا بخورێت لە ژەمەکاندا.
  • ڕێژەی کۆرسترۆل و شەکری خوێن کەم دەکاتەوە، کە کاریگەری هەیە بۆ تەندروستی خوێنبەرەکان.
  • دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەستكردن بە برسێتی.
  • خواردنی تۆو کەتان بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات دژی نەخۆشی شێرپەنجە.
  • ڕێگری لە هەوکردنی میزەڵدان دەکات.