فشاری دەروونی دەبێتە هۆی زرنگانەوەی گوێ
پزیشکێک ئاماژە بەوەدەکات، کۆمەڵێک هۆکار دەبنەوە هۆی زرنگانەوەی گوێ، یەکێک لەوانە فشاری دەروونییە.
ناوەندی هەواڵ
ڤیتاوتاس کیسێلیۆس، پسپۆڕی بیستن و لووت و قوڕگ لە پەیمانگای سڤێرژێڤسکی بۆ توێژینەوەی زانستی کلینیکی لە وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا ئاماژەی بەوەکردووە، فشاری دەروونی و تێکچوونی کاتی خەو و تێکچوونی خواردن و کەمخەوی هەموویان دەبنە هۆی گرژبوونی زۆری دەمارەکان، کە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی زرنگانەوەی گوێ.
ئەوەشیخستووەتەڕووم هەندێکجار نەخۆشەکان بەقەد زرنگانەوەی گوێیان نیگەرانی لەدەستدانی بیستنیان نین، هەروەها زاراوەی پزیشکی جیاواز هەیە، وەک ژاوەژاو، فیشکە، قیژە و زەنگ لێدان، بەڵام ئەمە زۆرجار لە سترێس و تێکچوونی خەو و تێکچوونی خواردنی زیاتر دەردەکەوێت کە ڕەنگە لە شارە گەورەکان ڕووبدات، هەروەها خەوزڕان دەبێتە هۆی گرژی زیاتری دەمارەکان، کە لە بەرامبەردا هەندێک جار زرنگانەوەی گوێ دروست دەبێت.
هاوکات داریا بیدانۆڤا پسپۆڕی گوێ و لووت و قوڕگ ئاماژەی بەوەکرد، ڕەنگە بەهۆی نیشانەیەکی نەخۆشی شەکرە یان تێکچوونی غودەی دەرەقی و شەقیقە و کەمخوێنی و هەوکردنی جومگەکان و ڕۆماتیزمەوە بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پزیشکی گوێچکە و لووت نەخۆشییەکانی گوێی دەستنیشان نەکرد، ئامۆژگاریت دەکات سەردانی ناوەندی پزیشکی دەمار، پزیشکی دڵ، پزیشکی هێلکەدان، یان نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت و دەموچاو بکەیت.