دارچینی چەندین سوودی تەندروستی هەیە

دارچینی کە تام و بۆنێکی خۆشی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە و ئاستی شەکری ناو خوێن کەم دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان، دارچینی ١٠ سوودی گرنگ و سەرسوڕهێنەری هەیە، کە وادەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدرێت.

 

سوودەکانی خواردنی دارچینی:

-کەمکردنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

-زیادکردنی کرداری زیندەپاڵ.

-جوانکردنی پێست و کەمکردنەوەی زیپکە و سووربوونەوەی پێست.

-یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری شێرپەنجە.

-فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

-پارێزگاری لە مێشك دەکات.

-کەمکردنەوەی هەوکردنەکان.

-کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆل لەخوێندا.

-رووبەڕووی بەکتریا دەبێتەوە.

- سووڕی مانگانە ڕێكدەخات و ڕێگە لە دروستبوونی کیسی ورد دەگرێت.