ژەهری هەنگ گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان کەم دەکاتەوە
‘مێلیتین’ ئەو پێكهاتە سروشتییەیە كە لە ژەهری هەنگدا هەیە، ئەنجامێكی باشی بەدەست هێناوە لە كەمكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان، كە دەبنە هۆی شێرپەنجەی مەمك.
ناوەندی هەواڵ
هەنگ مێروویەکە، جەستەیەکی زەرد و ڕەشی ڕەنگاوڕەنگە و لەکاتی فڕینیدا دەنگێکی زیقن دروست دەکات و سەرچاوەی دروستکردنی هەنگوینن، چزێکی دڕکاوی هەیە، کە دەتوانێت بیخاتە ناو پێستی مرۆڤەوە و پێوەی بدات، ژەهری چزی هەنگ پڕۆتینی تێدایە کە بەسوودە بۆ مرۆڤ، تەنها کاتێک هەنگ بەرجەستەی مرۆڤ دەکەوێت، ژەهرەکەی بەرپرسە لەو ئازار و هەڵئاوسانەی کە هەستی پێدەکات.
ژەهری هەنگ شلەیەکی بێ ڕەنگە کە لەو چزەی هەنگەکەوە دەردێت و چەندان پێکهاتەی چالاک و بەسوود لەخۆ دەگرێت، هەر بۆیە لەم چەند ساڵەی دواییدا پسپۆڕان ئەم ژەهرە بەکاردەهێنن بە مەبەستی سوود گەیاندن بە مرۆڤ.
سوودەکانی ژەهری هەنگ
لە چەند توێژینەوەیەکدا هاتووە، ژەهری هەنگ چارەسەرێکی باشە بۆ دژە هەوکردن لەلایەن سیستمی بەرگری جەستەوە، هەروەها ئەگەر کەسێک جارێک هەنگ پێوەی بدات بۆ جاری دووەم بەرگری جەستەی لە دژی ئەم ژەهرە دروست دەکات و ئەم بەرگریە هەستیاری کەم دەکاتەوە.
کاریگەرییەکانی دژە هەوکردنی ژەهری هەنگ بە تایبەتی سوود بەو کەسانە دەگەیەنێت کە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی (RA)یان هەیە، کە حاڵەتێکی هەوکردنی ئازاربەخشە و کاریگەری لەسەر جومگەکانت دەبێت.
چەندین کۆمپانیای چاودێری پێست دەستیان کردووە بە زیادکردنی ژەهری هەنگ بۆ بەرهەمەکانی وەک سیروم و شێدارکەرەوە، ئەم پێکهاتەیە ڕەنگە تەندروستی پێست بەرەوپێش ببات لە چەند ڕێگەیەکەوە، لەوانە کەمکردنەوەی هەوکردن و دابینکردنی کاریگەری دژە بەکتریا و کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی پێست.
ژەهری هەنگ پێكهاتەی دژە هەوكردنی تێدایە، لەوانە ئەنزیم، شەكر، كانزا، ترشە ئەمینییەكان، مییلیتین كە خۆی ٢٦ ترشی ئەمینی تێدایە، هەروەها پێپتید كە هاوكات ژەهراوین، بەڵام تایبەتمەندیی دژە هەوكردنیان هەیە، كە دەتوانێت یارمەتیی بەڕێوەبردنی ئازار بدات.
لەلایەكی ترەوە لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە ئەو پێكهاتە سروشتییە ‘مێلیتین’ كە لە ژەهری هەنگدا هەیە، ئەنجامێكی باشی بەدەست هێناوە لە كەمكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان كە دەبنە هۆی شێرپەنجەی مەمك