دەرمانە هێورکەرەوەکان کاریگەری لاوەکییان هەیە
دەرمانە هێورکەرەوەکان کە ئازارشکێنن و لە زۆربەی ماڵەکاندا هەیە، بەبێ ڕەچەتەی پزیشک وەردەگیرێت، چەندین زیانی لاوەکی هەیە و ئامۆژگاری کەسەکان دەکرێت کە تەنها لە کاتی زۆر پێویستدا بەکاربهێندرێن.

ناوەندی هەواڵ
دەرمانە هێورکەرەوەکان ئەو جۆرانەن کە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی وەک سەرئێشە، هەوکردنی جومگە و جەستە بەکاردەهێنرێن، بەشێوەیەکی گشتی دەتوانرێت بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی وەربگیرێن، هەربۆیە لەلای ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکەوە بەکاردەهێندرێن.
بەشێوەیەکی گشتی هێورکەرەوەکانی دژەهەوکردن هیچ زیانێکیان نییە، بە مەرجێک بە کەمی و لەکاتی پێویستدا بەکاربهێنرێن، بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی و بەڕێژەیەکی زۆر بەکاربهێنرێن، لەوانەیە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە جێبهێڵن وەک:
-دروستبوونی کێشەکانی جگەر و گورچیلە
-سکچوون و ڕشانەوە
-کێشەکانی دڵ
-هەستیاری
-دڵ تێکەڵهاتن
-تێکچوون و ترشەڵۆکی گەدە
-دروستبوونی دەنگ لە گوێدا
-برینی گەدە
-جەڵتەی خوێن
لەگەڵ ئەوەشدا، بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە هێورکەرەوەکان کاریگەرییان لەسەر تەندروستی کەمتر بێت بەهۆی بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر بە بەردەوامی، واتە لەکاتی ئالودەبوون لەسەری.