خواردنی شمڵی سوودی هەیە بۆ کەسانی جگەرەکێش

شمڵی چەندین سوودی هەیە بۆ جەستە کە قەسەبات و کۆکە ناهێڵێت، بەڵام نابێت زیادەڕەوی بکرێت لە بەکارهێنانیدا.

ناوەندی هەواڵ

 

شمڵی ڕووەکێکی گیایی و وەرزییە، گەڵاکانی ڕیشاڵیە و گوڵەکانی زەرد و زۆر بچوکن، تۆوەکانیشی بچوکن و کەلوەکانی باریکن، ڕەنگێکی قاوەیی تۆخی هەیە.

 

ڕووەکی شمڵی دەتوانرێت چەندین سوودی تەندروستی لێببینرێت وەک، ئەگەر شمڵی بکوڵێنرێت و یەک پیاڵە لە ئاوەکەی بخورێتەوە بە سکی خاڵی، سودێکی باشی هەیە بۆ بەردانی بۆری میز، ئەگەر شمڵی لەگەڵ هەنجیر و شەکرۆکە و ناوکی بەهێ بهاڕدرێت و یەک کەوچکی چا لەناو کوپێک ئاوی گەرم بکرێت و ڕۆژانە دووجار بخورێتەوە، بۆ قەسابات و کۆکە باشە و سوودێکی باشی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە جگەرە کێشن و سنگیان نەرم دەکات.

 

ئەگەر بەیانیان کەوچکێک چا لە شمڵی و کەوچکێک لە هەنگوین  تێکەڵ بە کوپێک ئاوی گەرم بکرێت و بخورێتەوە سوودێکی باشی هەیە بۆ هێلکەدانی ژنان و ڕیخۆڵەکان و گەدە، ئەگەر یەک کەوچک چا شمڵی بکرێتە ناو پیاڵەیەک ئاوی گەرم و سەری داپۆشرێت بەیانیان و ئێواران پێش نان خواردن بخورێت لە دووەم و سێیەم ڕۆژی سووڕی مانگانەدا سوودێکی باشی هەیە بۆ هێلکەدان.

 

زیانەکانی ڕووەکی شمڵی

ڕووەکی شمڵی هەرچەندە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام زیادەڕەوی لە بەکارهێنانیدا زیانی هەیە بۆ جەستە وەک، زۆر خواردنی بە مەبەستی قەڵەوبوون هۆڕمۆنی شیر زیاد دەکات، ژنانی دووگیان باشتر وایە نەیخۆن، چونکە زیانی بۆ کۆرپەلە هەیە، منداڵی خوار تەمەن ٣ ساڵ گونجاو نییە بیخوات، ئەو کەسانەی حەبی وارفارین و ئەسپرینیان بۆ نووسراوە نابێت شمڵی بخۆن.