ئۆمیگا-٣ کاریگەری لەسەر پاراستنی جگەر هەیە

بەپێی توێژیەوەیەک خواردنی ترشە چەورییە فرە نەتێرەکانی ئۆمیگا-ڕێگری لە هەوکردنی مەترسیداری چەوری جگەر دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی توێژینەوەیەک لە گۆڤاری EMBO Molecular Medicine، نەخۆشییە درێژخایەنەکان پەیوەندییان بە نیشانەکانی گۆڕانکاری خۆراکەوە هەیە وەک شەکرە و قەڵەوی، دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی هەوکردنی جگەر، هەروەها گەشەکردنی نەخۆشی میتابۆلیک بە جۆرێک دەناسرێتەوە کە چەورییەکانی ناو خانەکانی جگەر ژەهراوی دەبن و دەبنە هۆی هەوکردن.

 

لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی لە تاقیگەدا ئەنجامدراون، دەرکەوتووە، ئۆمیگا-٣ مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی چەوری جگەر کەم دەکاتەوە، توێژەرانیش پلانیان هەیە، ئەم ئەنجامانە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی میتابۆلیک و شێرپەنجەی جگەر بەکاربهێنن.