ماوەی ٦ ساڵە لەگەڵ شێرپەنجەدا تێدەکۆشێت: هیواکانم زۆر گەورەن

فایزا حەمدۆ، تەمەن ٤٣ ساڵ، ماوەی ٦ ساڵە تووشی شێرپەنجە بووە، وتی: شێرپەنجە وەک گیایەک وایە لە شوێنێک هەڵیدەکەنی لە شوێنێکی دیکە سەوز دەبێت، بەڵام بە ئیرادەی بەهێزم شێرپەنجەم بێزار کردووە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- فایزا حەمدۆ، تەمەن ٤٣ ساڵ، دایکی سێ منداڵە خەڵکی شاری حەسەکەیە لە ناوچەی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لە ساڵی ٢٠١٧، کاتێک چوو بۆ لای پزیشکەکانی شام بۆ ئەوەی دەربارەی تەندروستییەکەی بپرسێت، لە ئەنجامی پشکنین دەرکەوت تووشی شێرپەنجەی منداڵدان بووە، فایزا باسی ئەزموون و تێکۆشانی خۆی لە دژی شێرپەنجە کرد و وتی: هیواکانم زۆر گەورەن.

 

فایزا حەمدۆ لەبارەی ساتەوەختی ئاگادارکردنەوەی پزیشکەکە دەربارەی شێرپەنجەکەی وتی: دوای ئازارەکە چووم بۆ لای پزیشکەکانی شام و دوای پشکنین، زانرا کە شێرپەنجەم هەیە و چەندین هەوکردنی دەوروبەری منداڵدان ڕوویدا. سەرەتا خەمۆکیم هەبوو، بە تەنیا بووم، بتەوێت و نەتەوێت لە ڕووی دەروونییەوە ڕۆڵێکی خراپ دەگێڕێت، لە هەمان کاتدا تەلەفۆنم کرد بۆ خێزانەکەم وەک ئەوەی بمرم، ویستم لێم ببورن نزام بۆ بکەن، دواتر نەشتەرگەریم بۆ کرا و منداڵدانم لابرا، شێرپەنجەکەم نێر بوو، نەک مێ، زۆر بەربڵاو نەبوو لە لەشمدا.

 

"ساڵێکی تاقیکردنەوە بوو"

فایزا حەمدۆ لەبارەی ئەزموونی خۆی لەگەڵ شێرپەنجە وتی: ساڵی یەکەم ئەزموونێکی زۆر ئازاربەخش بوو بۆ من، دواتر بە شێوەیەکی ئاسایی نەخۆشییەکەم بینی و ئێستا هەموو ٦ مانگ جارێک دەچووم بۆ شام و لوبنان، لە بەرامبەر شێرپەنجە زۆر بەرگریم لە شێرپەنجە کرد و بێجگە لە ڕۆژانی نەشتەرگەری نەکەوتمە ناو جێگا، نەکەوتم و نائومێد نەبووم، چێشتلێنەر بووم و لە زۆر چێشتخانە کارم دەکرد، بێگومان ئەم پیشەیەم لە باوکم وەرگرت، ڕێگەم نەدا شێرپەنجەکە من بشکێنێت.

 

"خۆم خۆمم چارەسەر کرد"

فایزا حەمدۆ ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە زۆر جدی بوون و وتی: ڕێگەم بە هیچ کەسێک نەدەدا یەک لیرە بدات، من کارم دەکرد و پارەم کۆدەکردەوە و هەموو ٦ مانگ و ساڵێک دەچووم بۆ شام بۆ کڕینی دەرزییەکەم، تا ئەمڕۆ ٣ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، خۆم خۆمم چارەسەر کرد و لەسەر پێیەکانم وەستام، هەر خۆشم پاڵپشتی دەروونی خۆمم وەرگرت، نەک لە ژینگە و کۆمەڵگەوە، بەهۆی هەندێک لە دەنگۆکانی ئەم نەخۆشییەوە کە کۆمەڵگە بە کەسێک دەڵێت زیان بە دەروونناسی دەگەیەنێت، هەموو وشەکانم پشتگوێ خست و گوێم لە دەنگی ناخی خۆم گرت.

 

بە دەرمانی سروشتی خۆی چارەسەر دەکات

فایزا حەمدۆ وتی: شێرپەنجەی مێ وەک گیا وایە لە شوێنێک هەڵیبکەنی لە شوێنێکی دیکە سەوز دەبێت، بەڵام نێر چاک دەبێتەوە، تەنانەت ئەگەر هەوکردنەکە لاببەین، دەبێت وریا بین، چیتر ناتوانم منداڵم ببێت، دوای شێرپەنجە، نەخۆشی شەکرە و فشاری خوێنم تووش بووە هەندێک جار شەکرەم دەگاتە ٤٠٠، نەشتەرگەریم لێ قەدەغەکراوە، ناتوانم پشتم بریندار بکەم و کوپی لەسەر دابنێم و خوێنی پیس لە لەشمدا لاببەم، کە ڕێگایەکی پزیشکی سروشتییە، لەبەر ئەو هۆکارە، هەمیشە خوێن دەبەخشم.

 

"ژنان زیاتر لە پیاوان دەتوانن ئەم نەخۆشییە چارەسەر بکەن"

فایزا حەمدۆ وتیشی: ژنان لە پیاوان زیاتر بەرگری لە نەخۆشییەکە دەکەن و بەهێزترن، زیاتر دەتوانن نەخۆشییەکە ببەزێنن، ئەوە ڕاستە کە ساڵە سەرەتاییەکان زۆر قورس بوون بۆم، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە زۆر جیاوازە، هیواکانم زۆر گەورەیە.

 

"گرنگە ژنان ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن"

فایزا حەمدۆ جەختی لە گرنگی چوونی ژنان بۆ ناوەندە تەندروستییەکان کردەوە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: سروشتی ئێمە جیاوازە لە سروشتی پیاوان و ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی دەبینەوە، لەبەرئەوەی منداڵمان دەبێت، تەندروستیمان زۆر بەهێزە. تا ژنان زیاتر خۆیان بپارێزن، باشتر دەبن، هەروەها بەکارهێنانی دەرمان گرنگە بۆ ئاسوودەیی دەروونی. مردنم بە چاوی خۆم بینی، دوو جار لەژێر نەشتەرگەریدا، بۆ چەند کاتژمێرێک بێهۆش بووم، چاوەکانم کردەوە لە کاتێکدا کاغەزی مردنم بۆ دروست دەکرا، گرنگ ئەوەیە بەهیوا بین.