چپسى پەتاتە زیانی بۆ تەندروستى منداڵان هەیە

چپسى پەتاتە بەهۆی بوونی بڕێکی بەرزی خوێ تیایدا، زیانی بۆ تەندروستى منداڵان هەیە و ماددەی شێرپەنجەی تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەتاتەی سوورکراوی قوتوو لەلایەن خەڵکەوە بە چپس ناسراوە، یەکێکە لە خواردنە دڵخوازەکانی منداڵانە، منداڵانی بچووک بە یەکێک لەو تەمەنان دادەنرێن کە زۆرترین بڕی ئەم ماددە خۆراکیە بەکاردەهێنن.

 

پزیشکان ئاماژەیان بەوکردووە، چەندین زیانی بۆ تەندروستی منداڵان هەیەو هۆشداری دراوە دەربارەی زیانی گەورەی خواردنی چپس لەوانەش:

 

-زیادبوونی کێش، بڕێکی چەوری و وزەی بەرزی تیادایە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ زیاد دەکات.

 

- بڕێکی بەرز خوێی تێدایە، کە کارگەکان دەیخەنە ناو چپسەکانی پەتاتە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی تامەکەی، ئەمەش دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی بۆ منداڵ، وەک نەخۆشی گورچیلە یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

 

-ماددەی ئەکریلامیدی تیادایە، دەبێتە هۆی تێکچوونی دەمارەکانی منداڵ و ئەگەر تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بەتایبەتی کاتێک زوو زوو دەیخۆن.

 

- هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددان.