چەند چالاکییەکی جەستەیی بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش بەسوودن

چالاکی و سیستمی خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست خاڵێکی گرنگە بۆ بەهێزبوونی بەرگریی لەش و ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانە، هەروەها بۆ پەتا وەرزییەکان و هەڵامەت پارێزەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

لاوازی سیستمی بەرگری لەش هۆکاری زۆرێک لە نەخۆشییەکانە بە تایبەت لە وەرزی زستان و سەرمادا وادەکات کەسەکان لە ماوەیەکی زوو زوودا تووشی هەڵامەت و پەتا ببن، بەڵام بە‌هێزکردنی بەرگری لەش کاقرێکی ئاسانەو پسپۆڕان هەمیشە هەنگاو و چالاکی ئاسان بۆ ئەمە دەخەنەڕوو.

 

سارە سەتائیر، بەڕێوبەری زانست لە دامەزراوەی خۆراک لە بەریتانیا، ئاماژەی بە پێنج رێگەی سروشتی کردووە بۆ بەهێزبوونی بەرگریی لەش و بەدوور بوون لە هەلامەت و ئەنفلۆنزا، ئەوانیش:

 

١. بەدەستهێنانی خەوێکی باش و گرنگیدان بە سیستمی خەوتن.

٢. کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ و شەکەتی و ماندوبوونی مێشک.

٣. خواردنی بڕێکی زۆر لە میوە و سەوزەی نوێ.

٤. خواردنی چەورییە تەندروستەکان وەک چەوری ئۆمێگا سێ کە لە ماسی سەلەموندا هەیە.

٥. رۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک وەرزش کردن وەک مەلەکردن یان پایسکیل لێخوڕین و ڕاکردن.