شیری دایک یارمەتی گەشەکردنی منداڵ و باشتر کارکردنی مێشکی دەدات

شیری دایک یارمەتی باشتر کارکردنی مێشکی منداڵ دەدات، رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بێنێت له‌ گه‌شه‌کردنی و پاراستنی ئێسقان و ددان و ماسولکه‌.

ناوەندی هەواڵ

 

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن باشتر وایە منداڵەکە بە ویستی خۆی شیری دایکەکە بخوات و مەمکی دایکەکە بەرنەدات، هۆشداریش دەدەن لەوەی لانی کەم دەبێت شەش مانگی سەرەتای تەمەنی کۆرپەلە شیری دایکی بخوات.

 

-شیری دایک خواردنێکی تەواو و بێ کەم وکوڕیە، هەموو ماددە سوود بەخشەکانی پرۆتین، گلوکۆز، چەوری، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ گەشەی مندال پێویستە.

 

-هەرس کردنی شیری دایک له ریخۆڵەکاندا ئاسانترە بە بەراورد لەگەڵ شیری قوتو.

 

-بەرگری جەستەی منداڵ بەهێز دەکات بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە دژە تەنەکان و خڕۆکە سپیەکانی خوێن و بەکتریای سوود بەخش کە لە شیری قوتودا نییە.

 

-ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵەکان و ڕێڕەوی هەناسە و گوێ دەبن، هەروەها ڕێژەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک، شەکرە، قەڵەوی و نەخۆشی هەستییاری بە گەنم کەمترە.

 

- ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر تووشی هەستیاری دەبن وەک، ڕەبۆ و ئیکزیما.

 

- شیری دایک بۆ گەشەی مێشک و ڕێژەی زیرەکی باشترە.

 

-هەموو کات ئامادەیە لە ڕووی گەرمی و ساردیەوە هاوسەنگە.