کاهوو بۆ چارەسەری شەکرە و هەوکردن بەسوودە

کاهوو بڕێکی زۆری لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان تێدایە وەک ڤیتامین A و K، هەروەها بۆ تووشبووانی شەکرە بەسوودە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست لە لایەن هەندێک لە تووشبووانی نەخۆشی شەکرەی درێژخایەنەوە کارێکی گرانە، بەڵام سەوزە گەڵا پانەکان وەک کاهوو یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردنەکان کە نەخۆشانی شەکرە دەتوانن پشتی پێببەستن.

 

 بەپێی لێکۆڵینەوەکە کاهوو چەند سوودێکی گرنگی هەیە، بریتیین لە:

- خواردنی کاهوو دەتپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو.

-کاهوو برێکی زۆر لەماددە دژە هەوکردنەکانی تێدایە، کە دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە ، وەک شێرپەنجەی خوێن و مەمک .

- برێکی زۆر لە ئاو و ڕیشاڵەکانی تێدایە ، وادەکات هەست بە تێربوون بکەیت .

-کاهوو یەکێکە لەو سەوزانەی کە کار لەسەر ئارامکردنەوەی مێشک و دەمار دەکات.

-خواردنی کاهوو بە شێوەیەکی ڕێکخراو دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا .