چەند نیشانەیەک دەرخەری کەم خواردنەوەی ئاوە

خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو سوودێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، لە کاتی نەخواردنەوەی بڕی پێویست چەند نیشانەیەک دەردەکەون، وەک ھەست کردن بە ماندوویەتی و زیادبوونی فشار.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاو یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکان بۆ لەشی مرۆڤ و پێویستە ڕۆژانە بە بڕی پێویست بخورێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە نەخۆشیەکان و بەرگری لەش بەهێز دەکات، هاوکات خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەکی کەم، زیانی هەیە و دەبێتە هۆی وشکبونەوەی لەش.


نیشانەکانی کەم خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو بریتیین لە:

١. ھەستکردن بە ماندوویەتی تەواوی ڕۆژ بەھۆی ئەوەی خوێن بڕێکی کەم ئاوی وەرگرتووە و دڵ لاواز دەبێت.

٢. شێدارنەبوونی لەش بەبڕی پێویست، دەبێتە ھۆی تێکچوونی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

٣. کەم خواردنەوەی ئاو دەبێتە ھۆی دروستبوونی کێشە لە یادەوەری و زیادبوونی فشار.

٤. یەکێک لەو کێشانەی زۆرینەی کەس دووچاری دەبنەوە ژانەسەرە ئەمەش یەکێک لە ھۆکارەکانی کەمخواردنەوەی ئاوە.

٥. ھەستکردن بە ئازاری گەدە ھۆکارەکەی زۆرجار بۆ کەمخواردنەوەی ئاو دەگەڕێتەوە.

٦. بۆ زووتر ھەرسکردنی ئەو خۆراکەی دەیخۆیت، پێویستە بڕی پێویست ئاو بخۆیتەوە.

٧. شێدارنەکردنی لەش دەبێتە ھۆی درەنگ دابەزاندنی کێش.

٨.نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی بەکتریا لە گورچیلەکاندا.