تەمەن ناگۆڕدرێت بەڵام دەتواندرێت ڕێگری لە هۆکارەکانی تووشبوون بە زەهایمەر بکرێت
هەرچەندە بیرچوونەوە-زەهایمەر زۆربەی کات پەیوەندی بە هەڵکشانی تەمەن هەیە، بەڵام کۆمەڵێک هۆکار ڕێگەخۆشکەرن بۆ نەخۆشییەکە و دەتواندرێت گۆڕانکارییان تێدا بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
پزیشکەکان دەیان ساڵە چارەسەری نەخۆشی بیرچوونەوە-زەهایمەر دەکەن و زۆربەی زانایان پێیان وایە نەخۆشییەکە بەهۆی چەند هکارێکی بۆماوەیی و شێوازی ژیانەوەیە، کە هەر یەکێکیان بە تێپەڕبوونی کات کاریگەری لەسەر مێشک هەیە، خەڵک ناتوانن تەمەنیان یان ئەو بۆماوانەی لەگەڵیان لەدایک دەبن بگۆڕن، بەڵام دەتوانن شێوازی ژیان بگۆڕن، بۆ ئەو مرۆڤانەی کە دەست بە جگەرەکێشان دەکەن دەتوانن واز لە جگەرەکێشان بهێنن و دەستبکەن بە خواردنی خۆراکی تەندروستتر، دەتوانن زیاتر وەرزش بکەن و کێشیان دابەزێنن، ئەوان دەتوانن کەمتر بخۆنەوە و مێشکیان زیاتر هان بدەن.
هۆکارە مەترسیدارەکان
تەمەن؛ لە کاتێکدا هەندێک لەدەستدانی بیرەوەری ئاساییە کاتێک تەمەن زیاد دەکات، ئەمە زەهایمەر نییە و پسپۆڕان دەڵێن لە نێوان تەمەنی ٦٥ بۆ ٧٠ ساڵیدا ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی AD ٪١.٥ە و ئەمەش بەو واتایە دێت کە لە هەر هەزار کەسێک ١٥ کەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، ئەم ڕێژەیە ساڵانە زیاد دەکات.
مێژووی خێزان، ئەگەر نەخۆشی زەهایمەر هەبێت لەوانەیە پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەبێت، توێژەران دەڵێن ئەگەر یەکێک لە دایک و باوکان یان خوشک و برایەک نەخۆشییەکەی هەیە، ئەوا مەترسییەکەت بە ڕێژەی ٣٠% زیاد دەکات، هەروەها ئەگەری گەشەکردنی AD هەیە ئەگەر هەردوو دایک و باوکەکە تووشی نەخۆشی ببن.
نەژادی، هەندێک لێکۆڵینەوە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کەمایەتییە ڕەگەزییەکان، بەتایبەت ئەفریقییە ئەمریکییەکان، ڕێژەی نەخۆشییەکانی مێشکیان زیاترە، زانایان دوو بۆماوەیی نوێیان لە ئەمریکییە ئەفریقییەکاندا دۆزیوەتەوە کە لەوانەیە مەترسییەکە زیاد بکات، یەکێک لە بۆماوەییەکان ABCA7، کار بۆ بەرهەمهێنانی کۆلیسترۆڵ و چەوری دەکات، هەندێک لە توێژەران پێیانوایە نەخۆشی زەهایمەر لەوانەیە ببێتە هۆی نائاساییبوون لە چۆنیەتی میتابۆلیزمی چەوری لەش، هۆکارەکانی تری وەک بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە لەوانەیە ڕۆڵی هەبێت لە نێوان ئەمریکییە ئەفریقییە بەتەمەنەکان و لاتینییەکان، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە داهاتێکی کەمتر و دەرفەتی پەروەردەیی سنووردار بەهۆی جیاکارییەکی سیستماتیکی بەرامبەر هەردوو گروپەکە یارمەتیدەر بێت لە بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە.
برینی مێشک، توێژەران پێیانوایە برینی مێشک مەترسی تووشبوون بە زەهایمەر و جۆرەکانی تری مێشک زیاد دەکات، لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە ئەو کەسانەی بەتەمەنن کە برینێکی مامناوەندی مێشکیان هەبووە "بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ خولەک هۆشیان لەدەستداوە" ٢.٣ جار زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە بەراورد بەو کەسانەی کە برینی مێشکیان نەبووە، ئەو کەسانەی کە بە سەختی مێشکیان بریندار کردووە "زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر هۆشیان لەدەستداوە" ٤.٥ جار زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە، هیچ بەڵگەیەکیش نییە ئاماژە بەوە بکات کە برینێکی سووکی مێشک مەترسییەکە زیاد دەکات.
هۆکارە مەترسیە گۆڕاوەکان
تەندروستی دڵ؛ توێژەران پێیانوایە کێشەی دڵ پەیوەندی هەیە بە پێشکەوتنی نەخۆشی زەهایمەر و شێوەکانی دیکەی نەخۆشی مێشک لە ژیانی دواتردا، توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن توێژەرانی زانکۆی جۆنز هۆپکینزەوە بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو کەسانەی هۆکارەکانی مەترسی خوێنبەرەکانی ناوەڕاستیان هەیە، وەک شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی مێشک زیاترە.
دوو پێداچوونەوەی گەورە لە توێژینەوەی جۆراوجۆر دەریخستووە، ئەو کەسانەی کە زۆر دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی AD و شێوەکانی دیکەی نەخۆشییەکانی مێشک زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی مامناوەند دەخۆنەوە، هەروەها کێشی زیادیش هۆکاری دیکەیە بۆ تووشبوون بە زهایمەر.
لە ساڵی ٢٠١٧، توێژەران لە بەریتانیا ڕایانگەیاند، گۆڕینی شێوازی ژیانکردن لەوانەیە ببێتە هۆی بەربەست بۆ نەخۆشی زەهایمەر، لە کاتێکدا هیچ ڕێگایەکی سەلمێنراو نییە بۆ ڕێگریکردن لە هەمیشەیی لە AD، ئەوان تێبینی ئەوە دەکەن کە هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان لەوانەیە بەرەوپێشچوونی زەهایمەر خاو بکاتەوە.
گۆڕانی شێوازی ژیان
هەروەها توێژینەوەکە پێشنیاری ئەوە دەکات خەڵک بەبێ گوێدانە تەمەنیان، زیاتر وەرزش بکەن، واز لە جگەرەکێشان بهێنن، زیاتر بەشداری کۆمەڵایەتی بکەن، کێشیان کەم بکەنەوە، هەرچەندە نەخۆشی مێشک لە ژیانی دواتردا دەستنیشان دەکرێت، بەڵام گۆڕانکارییەکانی مێشک بە زۆری چەند ساڵێک پێش چوونە تەمەنەوە دەست پێدەکەن، لەگەڵ هۆکارەکانی مەترسی گەشەکردنی نەخۆشییەکە کە بە درێژایی ژیان ڕوودەدات، نەک تەنها لە تەمەنی پیریدا.