بەکتریای ئی.کۆلای چۆن گەشەدەکات و خۆپارێزییەکانی چییە؟

بەکتریای ئی.کۆلای بەشێوەیەکی سروشتی لە ڕیخۆڵەی مڕۆڤ و ئاژەڵە تەندروستەکاندا دەژین، بەڵام هۆکارەکانی وەک ئاوی پیس و خواردنی نەکوڵاو و ناتەندروست دەبێتە هۆی گۆڕینی ئیکۆلای بۆ بەکتریایەکی زیانبەخش.

ناوەندی هەواڵ

 

بەکتریای ئیکۆلای- E.coli جۆرە بەکتریایەکە بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕیخۆڵەی مرۆڤ و ئاژەڵە تەندروستەکاندا دەژی، زۆربەی جۆرەکانی ئی.کۆلای بێ زیانن، بەڵام جۆری مەترسیداریان هەیە وەک ئی.کۆلای "O157:H7"، کە دەبێتە هۆی گرژبوونی توندی گەدە و سکچوون و ڕشانەوە.

 

لەوانەیە کەسێک لە ڕێگەی ئاو یان خۆراکی پیسبوو بەو بەکتریایە بەرکەوتەی ئی.کۆلای بێت، بەتایبەتی سەوزەی کاڵ، گۆشتی وردکراوی کەم کوڵاو و شیری پاستوریزەکراو، زۆرجار گەورەساڵانی تەندروست لە ماوەی هەفتەیەکدا لە هەوکردنی ئی.کۆلای O157:H7 چاک دەبنەوە، بەڵام منداڵان و بەساڵاچووان مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە جۆرەکانی سستبوونی گورچیلە کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات لە هەوکردنەکە.

 

نیشانەکانی تووشبوون بریتین لە سکچوون کە لەوانەیە لە سووک و ئاوییەوە دەست پێبکات تا توند و خوێناوی، گرژبوونی گەدە، ئازار لەکاتی دەست لێدان، هەروەها سكچوون و ڕشانەوە بەشێکن لە نیشانەکانی، ئەگەر سکچوونەکە بەردەوام و توند بێت، یان خوێناوی بێت، پێویستە پەیوەندی بە پزیشکەوە بکرێت.

 

هیچ ڤاکسین و دەرمانێک نییە کە لە هەر نەخۆشییەکی پەیوەندیدار بە ئی.کۆلای بتپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا توێژەران کاردەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی کاریگەری هەندێک ڤاکسین، بەپێی ماڵپەڕی پزیشکی کلینیکی مایۆ، بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری بەرکەوتنی بەکتریای ئی.کۆلای پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنەوەی ئاوی دەریاچە یان گۆمەکان، دەستەکانت بە باشی بشۆیت، هەروەها دوور بکەویتەوە لە خواردنە ناپاکەکان یان پیسبووەکان.