ئاوی باران چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە

سەرەڕای ئەوەی ئاوی باران لە ڕووی ژینگە و سامانی ئاوەوە سوودێکی زۆری هەیە، ئاماژە بەوەکراوە بۆ تەندروستی مرۆڤیش خاوەن سوودێکی زۆرە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاو بە بنەمای ژیان دادەنرێت، ئاوی بارانیش کە سوودێکی زۆری بۆ سامانی ئاوی سەر زەوی و ئاوی ژیر زەوی هەیە، زیاتر لە وەرزی پاییزو زستاندا سوودی لێدەبیندرێت.

 

ئاماژە بە چەند سوودێکی گرنگی ئاوی باران بۆ تەندروستی مرۆڤ کراوە کە بریتییە لەم سوودانە:

 

- کاریگەری هەیە لەسەر دەروون: بۆنی باران بەهۆی بەرکەوتنی دەنکۆڵەی باران بە تەپ و تۆزی سەر زەوی ئەو بۆنە خۆشە بڵاودەکاتەوە کە هەستێکی ئارامبەخش دەدات بە مرۆڤ.

-پێستی مرۆڤ پاک دەکاتەوە: پێست لە پیسی پاک دەکاتەوە و ژەهرەکانی لێ دەردەکات، ئەمەش بەرگری لەشی کەسەکە زیاد دەکات، دەیپارێزێت لەو نەخۆشی و هەوکردنانەی کە کاریگەرییان لەسەر دەبێت بەتایبەتی ڤایرۆس.

-خانە زیان لێکەوتووەکانی ناو لەش نوێ دەکاتەوە: یارمەتیدەرە بۆ چاککردنەوەی ئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە.

-چارەسەری زۆرێک لە کێشە تەندروستیەکان دەکات: وەک کێشەکانی پەیوەست بە منداڵبوون.

- ماندووییەتی لادەبات: ورە بەرز دەکاتەوە و هەستکردن بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.