ڕۆشتنی ڕۆژانە نەخۆشی بیرچوونەوە کەم دەکاتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک ڕۆژانە زیاتر لە ٣٨٠٠ بۆ ٩٨٠٠ هەنگاو ڕۆشتن مەترسی دەروونی لەسەر مرۆڤ کەم دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ لەلایەن سی ئێن ئێن بڵاوکراتەوە و لەسەر ٧٨ هەزار کەس ئەنجامدراوە، ڕۆشتن لە نێوان ٣٨٠٠-٩٨٠٠ هەنگاو ڕۆژانە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسیی تێکچوونی دەرونی، هەروەها دەریخستووە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٧٩ ساڵدایە و ڕۆژانە ٩٨٠٠ هەنگاو دەبڕن، لە ماوەی حەوت ساڵدا ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە بە ڕێژەی ٪٥٠ کەمترە.

 

ئەو كەسانەی بە خێرایی زیاتر لە ٤٠ هەنگاو لە خولەكێكدا دەبڕن، دەتوانن بەڕێژەی ٪٥٧ مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە كەمبكەنەوە، كە دەکاتە ٦٣١٥ هەنگاو لە ڕۆژێکدا.

 

توێژینەوەکە دەریخستووە تەنانەت ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە نزیکەی ٣٨٠٠ هەنگاو بەپێ دەڕۆن بە هەر خێراییەک بێت، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە بە ڕێژەی ٪٢٥ کەمکردووەتەوە.

 

بۆرخا دێل پۆزۆ کروز، هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکە و یاریدەدەری مامۆستا لە زانکۆی ئۆدێنس لە باشووری دانیمارک دەڵێت: لە ڕاستیدا، ئەوە پەیامێکە کە پزیشکانی کلینیکی دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ هاندانی بە پێ ڕۆشتنی کەسانی بەتەمەن.

 

لە توێژینه‌وه‌كەدا‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشی له‌ بیرچوونه‌وه‌ كه‌ به‌ڕێژه‌ی ٪٦٢ە لەو كه‌سانەدا‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ كه‌ به‌ خێرایی زۆر خێرا ١١٢ هە‌نگاو له‌ خوله‌كێكدا بۆ ماوه‌ی ٣٠ خوله‌ك له‌ ڕۆژێكدا ڕۆشتوون.

 

 

زۆرێک لە چالاکییە وەرزشییەکان، وەک کاری ماڵەوە، وەرزشکردن، پۆلەکانی پەروەردەیی، سەردانیکردنی خێزان و هاوڕێیان، کاریگەرییان لەسەر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە لەسەر کەسانی تەمەن ناوەڕاست هەبووە و بە ڕێژەی ٪٣٥ کەمیکردووە.