جێگەیەکی سروشتی بۆ منداڵانی تووشبوو بە زەردووی

دایکێک جێگەیەکی سروشتی بۆ منداڵانی توشبوو بە زەردووی دروستدەکات، کە بە تیشکی خۆر کاردەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڤیرتو ئۆبۆرۆ، گرافیک دیزاینەرە و دوای ئەوەی منداڵەکەی لەدایک دەبێت، تووشی زەردووی دەبێت، لەوەوە فکرەی دروستکردنی بێشکەیەکی سروشتی لەلا دروستدەبێت تا چارەسەری نەخۆشی زەردووی بکات.

 

هەموو منداڵێک کاتێک لەدایک دەبێت، سەرەتا تووشی نەخۆشی زەردووی دەبێت، هەندێک جاریش دەبێتە هۆی مردنی منداڵە ساواکە، ڤیرتو ئۆبۆرۆ کە خۆی گرافیک دیزاینەر و دایکە، خەڵکی نەیجیریایە، کاتێک منداڵەکەی لەدایک دەبێت تووشی زەردووی دەبێت، ناچار دەبێت بیباتە نەخۆشخانەی منداڵان، بەڵام بەهۆی بەردەست نەبوونی ئامێری زەردووی منداڵان کە بە تیشکی شین "فۆتۆثێرابی" چارەسەری نەخۆشیەکە دەکات، ناچار دەبێت چەند کاتژمێرێک بووەستێت، لە خەمی منداڵەکەیدا بیرۆکەی دروستکردنی بێشکەیەکی لەلا گەڵاڵە دەبێت کە بە تیشکی خۆر ئیش بکات.

 

ڤیرتو ئۆبۆرۆ بڕیار دەدات وەک دیزاینەرێک و بەرپرسیارێتی دایکێک، دیزاینی جۆرە بێشکەیەکی بەو شێوەیە بکات کە بە تیشکی خۆر نەخۆشی زەردووی منداڵان چارەسەر بکات، لە ئێستادا بێشکەکە لە نەیجیریا دروستدەکرێت و دەفرۆشرێت.


         


        

ت.پ