ڕێگایەکی نوێ بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە بەڵێنی سەرکەوتن دەدات

جۆرێکی نوێی چارەسەری شێرپەنجە دڵخۆشکەرە بۆ زانایان و ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

زاناکانی بەریتانیا دەڵێن جۆرێکی نوێ لە چارەسەری شێرپەنجە کە ڤایرۆسێکی باو بەکاردەهێندرێت بۆ توشبوون و لەناوبردنی خانە زیانبەخشەکان، بەڵێنێکی گەورە نیشان دەدات لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی مرۆڤدا.

 

لە ڕێگەی تاقیرکردنەوە بەم جۆرە نوێیەی چارەسەر بینرا کە شێرپەنجەی نەخۆشێک لەناوچوو، هەروەها چەند نەخۆشێکی دیکەش کاریگەری شێرپەنجە لەسەریان لاواز بووە.

 

خوێندنی گەورەتر و درێژتر پێویستە، بەڵام شارەزایان دەڵێن دەرزییەکە لەوانەیە لە کۆتاییدا هێڵی ژیان پێشکەش بە کەسانی زیاتر بکات کە شێرپەنجەی پێشکەوتوویان هەیە.

 

ئەوە یەکەم جار نیە کە زاناکان ڤایرۆسێکیان بەکارهێناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، بەڵام هاندانەکانی ئەم کۆتاییە دڵخۆشی داوە بە زاناکان بۆ لەناوبردنی نەخۆشییەکە لە تووشبووەکاندا.