دکتۆری ترانسجێندەر "ڕەگەزگۆڕین" لە کارەکەی دەرکرا

لارین کایاتەش، دکتۆری ترانسجێندەر "ڕەگەزگۆڕین"، بەهۆی ڕەوشتی گشتیەوە لە خزمەتی گشتی دەرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دکتۆر لارین کایاتەش لە ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە خزمەتی گشتی دەرکراوە و لە پیشەکەی دوورخراوەتەوە، دەشلێت: " دوای ساڵێک لە فشارو لێکۆڵینەوەی سیستەمی،بەهۆی ڕەوشتی گشتیەوە دەرکراوم، پێم دەوترێت کە پۆستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم پابەندی ڕەوشتی گشتی نین، ئەوان لەگەڵ ئەوە نین کە کارمەندێکی مەدەنی چۆن هەڵسوکەوت و ڕەفتار بکات و من وەک ژنێکی گەنج بەهای ئەخلاقیم هەبێت، لە ڕاستیدا کەس ناتوانێت دەستوەر بدات لەو کارەی من لە ژیانی تایبەتی خۆمدا دەیکەم، کەس ناتوانێت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری گشتی وەک بیانوویەک دەست لە ژیانی تایبەتی من وەربدات".

 

"بە مردنی کۆمەڵایەتی ئیدانەم کراوە"

تێبینی ئەوە دەکات کە ئەو ناتوانێت لە نەخۆشخانە تایبەتەکاندا کار بکات چونکە ئەرکی ناچاریی تەواو نەبووە دکتۆر لارین کایاتەش لە لێدوانەکەیدا وتی: "من بە مردنی کۆمەڵایەتی ئیدانەم کراوە، هەموو ئەو هەوڵانەی کە ساڵانێک بە تەنیا ئەنجامم دا، بەفیڕۆ چوون، هۆکاری ئەوە ئەوەیە کە خۆم بم، بوونی ئەو ژیانەی کە من دەمەوێت، ئەو فشارە سیستماتیکەی بەناوی ڕەوشتی گشتی و ژنبوون ئازادی ژیانی سێکسی ڕەتدەکاتەوە