کاریگەرییەکانی کۆرۆنای درێژ

توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاماژە بەوە دەکات کە نەخۆشییەکانی خوێن لە مێشک یان سییەکاندا، لەوانەیە هەندێک نیشانەی باوی "کۆڤیدی درێژ" ڕوون بکەنەوە، لەوانە تەمی مێشک و ماندووبوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر هەزار و ٨٣٧ کەس ئەنجامدراوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، توێژەران ئاماژەیان بەوەکرد، دوو پڕۆتینی خوێن ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆرۆنا یەکێکە لە هۆکارەکان.

 

پێشبینی دەکرێت ١٦٪ی ئەو نەخۆشانە کێشەیان هەبێت لە بیرکردنەوە و تیشک خستنە سەر، یان بیرکردنەوەیان لانیکەم بۆ ماوەی ٦ مانگ، هەروەها کۆڤیدی درێژ دەتوانێت دوای هەوکردنێکی سووک گەشە بکات، بەڵام تیمی توێژینەوەکە لە زانکۆکانی ئۆکسفۆرد و لێستەر ئاشکرایان کرد، ئەنجامەکانیان تەنها بۆ ئەو نەخۆشانە گرنگە کە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

 

نووسەری لێکۆڵینەوەکە پرۆفیسۆر پۆڵ هاریسۆن لە زانکۆی ئۆکسفۆرد وتی: دەستنیشانکردنی پێشبینیکەران و میکانیزمە شیاوەکان "هەنگاوێکی سەرەکی" بوو لە تێگەیشتن لە تەمی مێشک دوای کۆرۆنا.

 

کریس برایتلینگ، پرۆفیسۆری پزیشکی کۆئەندامی هەناسەدان لە لیستەر وتی: ئەمە تێکەڵەیەکە لە تەندروستی کەسێک پێش ئەوەی ڕووداوە سەختەکە خۆی و ئەوەی دواتر ڕوودەدات، کە دەبێتە هۆی دەرئەنجامی تەندروستی جەستەیی و دەروونی.

 

لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ڕێژەیەکی بەرزی پڕۆتینی فیبرینۆجین و پارچەی پڕۆتین D-dimer تاوانبار دەکات بۆ تەمی مێشک، لەوانەیە فیبرینۆجین ڕاستەوخۆ کار لەسەر مێشک و بۆرییەکانی خوێن بکات، لە کاتێکدا D-dimer زۆرجار ڕەنگدانەوەی نەخۆشییەکانی خوێنە لە سییەکاندا و کێشەکانی مێشک لەوانەیە بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین بێت.