بەپێی توێژینەوەیەک مۆسیقا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەسوودە
بەپێی توێژینەوەیەک، مۆسیقا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە سوودی هەیەو مێشک و دەروونیان ئارام دەکاتەوە.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/10/20241009-music-bedstocklyla2018-color-jpgcbbb1f-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری فلۆریدا لە ئەمریکا ئاشکرایکردووە، مۆسیقا پێشکەش بە تووشبووانی شێرپەنجە کراوە کە چارەسەری کیمیایییان بۆ دەکرێت و دەرکەوتووە، کارکردنی مێشک باشتر دەکات و یارمەتی بەرزکردنەوەی هەستکردن بە توانای زاڵبوون بەسەر شێرپەنجە دەدات.
پزیشک مێلیسا مالۆری، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە وتوویەتی: وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر دەرووندروستی و تەندروستیی گشتیی نەخۆش، دەبێت ژینگەی دەوروبەر کەشێکی یارمەتیدەربێت تاوەکو تێپەڕاندنی شێرپەنجە ئاسانتربێت.
توێژینەوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دیارترین جۆری مۆسیقا کە زۆرترین کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تووشبووانی شێرپەنجە هەبێت پیانۆیە.