پیسبوونی هەوا مرۆڤ تووشی هەستیاری و کۆکە دەکات

پیسبوونی هەوا لە ئەنجامی سووتانی ئەو سووتەمەنیانەی بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دروست دەبن، کەسەکان تووشی هەستیاری لوت، چاو و قوڕگ دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژەیان بەوەکردووە، به‌ نزیكه‌ی‌ ته‌واوی دانیشتوانی زه‌وی هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژن، هەروەها پیسبوونی هەوا گەورەترین مەترسییە بۆ تەندروستی ژینگە، لە جیهاندا ئەگەری مردن بەنزیکەی ٧ ملیۆن کەس هەیە لە ماوەی یەک ساڵدا.

 

پیسبوونی هه‌وا كاتێك ڕووده‌دات كه‌ گۆڕان له‌ پێكهاته‌ی‌ كیمیایی، فیزیایی و بایۆلۆجی به‌رگی هه‌وا ڕووبدات، دوکە‌ڵی كارگه‌ و به‌كارهێنانی خه‌ڵوز یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی پیسبوونی هه‌وا كه‌ له‌مێژه‌وە مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

 

زیانەکانی هەڵمژینی هەوای پیس

-له‌كاتی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس مرۆڤ تووشی هه‌ستیاری چاو،لووت و قوڕگ ده‌بێت، تووشی كۆكه‌ و ئازاری سه‌ر ده‌بێت و هه‌ست به‌ ماندوویەتی ده‌كات.

 

-خراپی پیسبوونی هەوا هەندێک مەترسی گەورەی درێژخایەنی تەندروستی هەیە، زۆربەیان پەیوەندییان بە دڵ و سییەکانەوە هەیە.

 

پسپۆڕانی بواری ژینگە هۆشداری دەدەن لەوەی هەناسەدانی هەوای پیس بۆ ژنانی دووگیان مەترسیدارە، دەبێتە هۆی کەموکوڕی لەدایکبوون.