دەردانی زۆری هۆڕمۆنی غودە چالاکی لەش ناڕێک دەکات
هەوکردنی غودەی دەرەقی، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی لە خوێندا، چالاکییەکانی لەش زیاد دەکات و کێشەی تەندروستی دروستدەکات.
ناوەندی هەواڵ
زیادبوونی چالاکیی غودەی دەرەقی کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنی غودەی دەرەقی هۆڕمۆنەکەی بە ڕێژەیەکی زۆر دەربدات، لەم دۆخەشدا چالاکییەکانی لەش خێرا دەبێت و چەندین نیشانەی وەک، دابەزینی کێش، خێرایی و ناڕێکی لێدانی دڵ، زیادبوونی هەستی برسێتی، دەمارگیری و دڵەڕاوکێ، لەرزینی دەست و پەنجە، هەستیاری بەرامبەر گەرما و ئارەق کردنەوە، گۆڕانکاری لە سوڕی مانگانەی ژنان، هەڵاوسانی تایرۆید و هەستکردن بە ماندوێتی، لاوازی ماسولکە، نەخەوتن، هەڵوەرین و ناسکبوونی قژ، ماندوێتی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سادەی ئاسایی.
ڕژێنی غودەی دەرەقی دوو هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت، ئەوانیش، هۆرمۆنی T4 تایرۆکسین و تراییۆدۆتایرۆنین T، کە ئەم هۆرمۆنانە کاریگەرییان لەسەر هەموو خانەیەکی لەش هەیە و پاڵپشتی ئەو ڕێژەیە دەکەن کە لەش چەوری و کاربۆهیدرات بەکاردەهێنێت، یارمەتی کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرمی لەش دەدەن، کاریگەرییان لەسەر لێدانی دڵ هەیە و یارمەتی کۆنترۆڵکردنی بڕی ئەو پرۆتینانەی لەش دروستی دەکات، دەدەن،
زیادبوونی غودەی دەرەقی کاتێک ڕوودەدات، کە ڕژێنی غودەی دەرەقی زۆر هۆرمۆنی غودەی دەرەقی لە خوێندا بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی بەرگری خۆکار کە دەبێتە هۆی ئەوەی سیستەمی بەرگری لەش هێرش بکاتە سەر ڕژێنی غودەی دەرەقی، یان لەبەر ئەوەی گرێ لەسەر غودەی دەرەقی هەیە، کە بڕێکی زۆر لە هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی دەردەدات.
یاخود، هەوکردنی غودەی دەرەقی، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی لە خوێندا، چالاکییەکانی لەش زیاد دەکات و کێشەی تەندروستی دروستدەکات.
غودەی دەرەقی ئێسک لاواز دەکات
زیادبوونی چالاکیی غودەی دەرەقی دەبێتە هۆی لاوازی و ناسک بوونی ئێسکەکان، بەهێزی ئێسکەکان بەندە بە بڕی ئەو کالیسیۆمەی کە تێیدایە و زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنەکە لەش قورس دەکات لە گەیاندنی کالیسیۆم بۆ ئێسکەکان و دەبێتە هۆی پووکانەوەی ئێسک، هەروەها کێشەی بینین دروستدەکات.
چۆن غودەی دەرەقی دەستنیشان دەکرێت؟
- نەخۆشییەکە بە پشکنینی جەستەیی دەستنیشان دەکرێت، وەک بوونی لەرزین لە پەنجە و دەستەکان، بوونی لێدانی دڵی خێرا یان ناڕێک، گۆڕانکاری لە چاوەکاندا، زیادبوونی قەبارەی ڕژێنی غودەی دەرەقی، یان بوونی گرێی ئازاربەخش کاتێک دەستیان لێدەدرێت.
- پشکنینی خوێن
-پێوانەکردنی هۆرمۆنەکانی T3 و T4 و TSH بۆ دەستنیشانکردنی زیادبوونی غودەی دەرەقی.
بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی و کەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی هاندەری غودەی دەرەقی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی، کەسەکە کاریگەریی ڕژێنی غودەی دەرەقی زیادی کردووە، وەک چارەسەر پێویستە چەند ڕێگەیەک بگیرێتەبەر، لەوانە؛
- دەرمانی دژە غودەی دەرەقی ئەم دەرمانانە هێواش هێواش نیشانەکانی زیادبوونی غودەی دەرەقی کەم دەکەنەوە، بە ڕێگریکردن لە دەردانی هۆرمۆنی زۆر لە ڕژێنی غودەی دەرەقی بۆ ناو خوێن.
-ئەو دەرمانانەی بۆ هەوکردنی غودەی دەرەقی بەکاردەهێنرێن بریتین لە: میتمازۆڵ و تیۆراسیلی تەنگەنەفەسی و چارەسەری بە دەرمان لە ١٢-١٨ مانگ دەخایەنێت.
خواردنێکی باش بۆ ڕژێنەکانی غودە؛
- سپێنەی هێلکە
- سەوزەی تازە
- زەیتی ڕووەکی
-هەنگوین
-مرەبا یا جەلی
-ئاوی لیمۆ
-بڕێکی مامناوەند گۆشتی مانگا و مریشک و کەڵەشێر و گۆشتی گوێدرێژ و شیرەمەنیەکان
-شەربەتی میوە
خواردنی خراپ بۆ ڕژێنەکانی غودە؛
-ماسی و خواردنە ئاوییەکان
-بەرهەمی شیرەمەنی
-زەردێنەی هێلکە
-دۆشاو
-سۆیا
-گلوتین کە لە گەنم و جۆ و شۆفاندا هەیە
-کافاین/ قاوە/ چای ڕەش/ شوکولاتە و خواردنەوە وزەبەخشەکان