شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە
شێوازی ژیانی ناتەندروست و وەرزش نەکردن و بەکارهێنانی خواردنە لە قوتونراوەکان وایکردووە ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد بکات.
ناوەندی هەواڵ
شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیە کوشندانەی کە چەند جۆرێکی هەیەو گەلانی جیهان پێوەی دەناڵێنن و بە هۆکاری سەرەکی مردن لە جیهان دادەنرێت، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش بەدەست ئەم نەخۆشییە کوشندەوە گیرۆدەبوون و بە هۆی زیادبوونی ئەم نەخۆشیە و مەترسیەکەی ڕۆژی ٤ی شوباتی هەموو ساڵێک تایبەت کراوە بە رۆژی جیهانی شێرپەنجە.
شێرپەنجە بە هۆی گەشەی خانەکانەوە بە شێوەیەکی خراپ و نائاسایی بڵاو دەبێتەوە،کە چەند جۆرێکی هەیەو مەترسیدارترینیان ئەمانەن؛ شێرپەنجەی پەنکریاس، شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی کۆڵۆن، شێرپەنجەی مێشک، شێرپەنجەی سییەکان، نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بە پێی جۆرەکەی و قۆناغەکەی دەگۆرێت.
هەرچەندە تا ئێستا بە ڕوونی هۆکاری توشبوون نازانرێت بەڵام زۆرترین هۆکاری توشبوون دەگەڕێندرێتەوە بۆ جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولیەکان، بەرکەوتنی تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر، پیسبوونی کەشوهەوا، خواردن و خواردنەوی پیس، زۆر بەرکەوتنی تیشکی ئێکس رای.
چارەسەری شێرپەنجە زۆر جار بە مادەی کیمیایی یان نەشتەرگەری دەکرێت، بەڵام باشترین چارەسەر ڕێکخستی شێوازی ژیانی ڕۆژانەیە بە باشترکردنی سیستمی خۆراک وەک؛ خواردنی سەوزەو میوە، کەمکردنەوەی گۆشت، زۆر خواردنەوەی ئاو.
لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە توشبوون بە شێرپەنجە لە زیادبووندایە
لە هەرێمی کوردستانیش بە هۆی خراپی کەشوهەوا، خراپی خۆراک و ئاو هەروەها نەبوونی دەرمانی پێویست شێرپەنجە زیادی کردووە بەبەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕێژەتی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە ٦٢٩٣ کەسە.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا دکتۆر یاد نەقشبەندی ئامارێكی مه‌ترسیدار سه‌باره‌ت به توشبوونی شێرپه‌نجه ڕاگەیاندووە کە تەنها لە یەک ڕۆژدا ٤٠ حاڵەتی توشبوون لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکردووە و ١٠ هه‌زار و ٢٩ نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان كردوه.
لە یەک ڕۆژیشدا سێ هه‌زار و ٥٠٠ پشكنینی جۆراو جۆری تاقیگه‌یی بۆ نه‌خۆش ئه‌نجامدراون، ١٤٣ نه‌خۆشیش چاره‌سه‌ری كیمیاییان وه‌رگرتوه، ٢٠٥ نه‌خۆشی دیكه‌ش پشكنینی تیشكی و ئیكۆ و سۆناریان بۆ كراوه، ٨٥ نه‌خۆش له به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا داغڵ كراون.
لە هەرێمی کورستان هۆكاره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه زیادیان كردووه، بۆیه به‌رده‌وام رێژه‌ی توشبووان ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات، ئه‌و ڕێژه توشبوونه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش رۆژانه تۆمارده‌كرێت، به‌راورد به وڵاتانی جیهان كه‌مترینه، به‌ڵام گرفته‌كه نه‌بوونی پلانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هۆشیاریه له هه‌رێمی کوردستان.