د.نیگا شەفیق: چۆن چەوری خوێن دابەزێنین؟
پزیشک نیگا شەفیق حەمەڕەشید پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و زانستی خۆراک چەند ڕێگەیەک بۆ دابەزاندنی چەوری لە خویندا دەخاتەڕوو. ناوەندی هەواڵ
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-screenshot2022-02-13085559-jpg00d584-image.jpg)
پزیشک نیگا شەفیق حەمەڕەشید پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و زانستی خۆراک چەند ڕێگەیەک بۆ دابەزاندنی چەوری لە خویندا دەخاتەڕوو.
ناوەندی هەواڵ
پزیشک نیگا شەفق لەو بارەیەوە لە ١٠ خاڵدا کە چەندین جۆری خۆراکی سود بەخش و زیان بەخشی دیاریکردوە هەروەها ئاماژە بە وەرزش کردن دەدات،ڕێگاکانی دابەزندنی چەوری خوێنی ئاشکرا کردووە.
چۆن چەوری خوێن دابەزێنین لەو نەخۆشانەی چەوری خوێنیان بەرزە:
١- ماست و شیری بێ چەوری و کەم چەوری بەکاربهێنرێت لە جیاتی ماست و شیری ئاسایی.
٢- خواردنی دەرەوەو ئامادەكراوو خێرا نەخۆین.
٣-خواردنی كوڵاوو بە هەڵم ئامادەكراوو برژاو بەكاربهێنین.
٤- ماسی لە جیاتی گۆشتی سور و گوێز و بادەم و چەرەسات لەجیاتی قەیماغ و چپس و شیرینی.
٥- كەم بەكارهێنانی رۆن لە خواردندا وە ئەگەر بەكارهات زەیتی زەیتونی سروشتی باشترینە.
٦-بەكارنەهێنانی كرێم و كەرە بۆ سەر خواردنەكان.
٧- زۆر بەكارهێنانی سەوزە بەهەموو جۆرەكانیەوە.
٨- میوە بەشێوەی پێویست بخورێت و زیادەرۆی تێدا نەكرێت.
٩- ڕۆیشتن بە پێ یان وەرزشكردن بۆ ماوەی نیو کاتژمێر و زیاتر.
١٠-دابەزاندنی كێش بەكەمكردنەوەی كالۆری لەلایەن پزیشكی پسپۆرەوە لەو نەخۆشانەی كێشیان زيادە.