خۆراکی تەندروست بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش گرنگە

 ئەو خۆراکانی پرۆتینیان تێدایە، بەشێکە لە میکانیزمی بەرگری جەستە،  وەک خۆراکی دەریایی، گۆشتی بێ چەوری، هێلکە، پاقلە مەنییەکان و بەرهەمەکانی سۆیا.

ناوەندی هەواڵ

 

جەستەی مرۆڤ لە هەموو قۆناغەکانی ژیان پێویستی بە بەهێزکردنی سستمی بەرگی لەش هەیە، ئەوەش بە گرنگیدان بە خۆراکی تەندروست، کە پێویستە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە  "وەرزییەکانی وەک، هەڵامەت"  هەوکردنی جومگە، شێرپەنجە و چەند نەخۆشییەکی تر.

 

ڤیتامین A - C دەتوانێت بەرگری لەش بەهێز بکات، ئەویش لە چەند خۆراکێکدا وەریدەگیرێت.

- ڤیتامین "A" ڕۆڵکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی سیستمی بەرگی لەش، پاراستنی پێست، ناوپۆشی کۆئەندامی هەرس، هەروەها سەرچاوەی وەرگرتنی ڤیتامین "A"  لەم خۆراکانەدا هەیە،  پەتاتەی شیرین، گێزەر، سپێناغ، بیبەری شیرینی سوور و سەوز، قەیسی، هێلکە، شیر و پەنیر.

 

یەکێکی تر لەو ڤیتامینانەی بەرگری لەش بەهێز دەکەن ڤیتامین "C"، کە لەش دەپارێزێت لە هەوکردنەکان، بە هاندانی دروستبوونی دژە تەن، بەهێز کردنی بەرگری لەش، زیاتریش میوە مزرەمەنییەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین"C".