چای ماچا دەبێت لە تاریکیدا بپارێزرێت

‏‎چای ماچا جۆرێکە لەچای سەوز لە گەڵای سەوزی تازە پێگەیشتوو پێکدێت دەکرێت بە پاودەرێکی سەوز.

چای ماچا جۆرێکە لە چای سەوز، لە گەڵای سەوزی تازە پێگەیشتوو پێکدێت و دەکرێت بە پاودەرێکی سەوز.

ناوەندی هەواڵ

 

چای ماچا پاودەرێکی سەوزە و ‏دەتوانی بە شێوەی چا بیخۆی، ئەم جۆرە چایە جیاوازە لەچای سەوزی ئاسایی.

 

گەڵای چای ماچا گەشە دەکەن لەژێر سێبەری درەختی چای سەوز. ئەو سێبەرە ڕێژەی کلۆرۆفیکلی دوو زیاد دەکات کە وادەکات گەڵاکانی سەوزێکی بریقەداری پڕ خۆراکی بن، ئەم چایە لەلایەن ژنان و بەدەست لێدەکرێتەوە، گەڵاکانی قەد و لاسکەکەی لادەبرێت دوای وشککردن دەکرێت بە پاودەر.

 

ماچا دەبێت لە تاریکیدا بپارێزرێت و تیشکی خۆری بەرنەکەوێت، ئەگەرنا بەها خۆراکییەکەی لەدەست دەدات.

 

سوودەکانی چای ماچا

١- دژە ژەهرێکی بەهيزە بۆ جەستە-antioxidant.

٢- یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری کردن لە جگەر.

٣- هاندەرێکی باشە بۆ چالاک کردنی مێشک.

٣- یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پارێزگاری کردن لە توش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

٥- هاندەرێکی باشە بۆ هێشتنەوە دڵ بە تەندروستی.

٦- یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزینی کێش.

٧- دابەزینی فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ

٨- یارمەتی دابەزینی شەکرەی جۆری دوو

٩-بە ئاسانی ئامادە دەکرێت ١ بۆ ٢ کەوچک دەکرێتە ناو ‏کوپێک ئاوی گەرم.

١٠-دەتوانی لەگەڵ شیری گويز هیندی و شیری بادام وەکو گیراوەی کیتۆیی بخورێتەوە.

 

تێبینی: ئەم جۆرە جیاوازە لە چای سەوزی ئاسایی، چای سەوزی ئاسایی خڵتەکەی ناخورێت، تەنها ئاوەکەی دەخورێتەوە بەڵام چای ماچا پاودەرە و هەموو دەخورێتەوە.

 

ت.پ