بەرزبوونەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بۆ هۆشیار بوونی ژنان دەگەڕێتەوە

شێرپەنجەی مەمک کە لە ژناندا ڕێژەی تووشبوون زیاترە وەک لە پیاوان، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە زیادی کردووە ، ئەوەش بۆ هۆشیاری زیاتری ژنان بۆ پشکنین دەگەڕێتەوە.

شێرپەنجەی مەمک کە لە ژناندا ڕێژەی تووشبوون زیاترە وەک لە پیاوان، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە زیادی کردووە،  ئەوەش بۆ هۆشیاری زیاتری ژنان بۆ پشکنین دەگەڕێتەوە.

 

لاڤە کوردە

ناوەندی هەواڵ- ژنان لە ڕابردوودا پیێان شەرم بوو پشکنین بۆ شێرپەنجەی مەمک بکەن، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی هۆشیار بوونەوەی ژنان بەرامبەر نەخۆشییەکە، ڕێژەی سەردانیکەرانی ژنان بۆ سەنتەرەکانی شێرپەنجەی مەمک زیادی کردووە و بەو هۆیەوە ڕێژەی تووشبوونیش بەراورد بە ڕابردوو زیاتر دەستنیشان دەکرێت.

بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشکانی پسپۆڕ و سەنتەرەکانی شێرپەنجەی مەمک، پێویستە هەموو ژنێک هەر لە سەرەتای گەنجییەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ جارێک یاخود ساڵی جارێک بێت سەردان بکات بە مەبەستی پشکنین و دڵنیابوونەوە، چونکە شێرپەنجە ئەگەر لە قۆناغی سەرەتادا بێت زووتر چارەسەر دەکرێت.

 

لە سەنتەری شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی ئاماری توشبوونی چوار مانگ بەم شێوەیەیە:

مانگی حوزەیران – ١٩ ژن تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

مانگی تەمووز – ٢١ تووشبوو

مانگی ئاب -  ١٣ تووشبوو

مانگی ئەیلول – ١٨ تووشبوون هەبووە

 

هەر بە پێی ئاماری سەنتەری شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی تووشبوونی ژنان بە شێرپەنجەی مەمک زیادی کردووە، هۆکاری ئەوەش هۆشیار بوونەوەی ژنانە بۆ پشکنین، چونکە لە ڕابردوودا ژنان پێیان شەرم بوو بۆ ئەو جۆرە پشکنینە سەردانی پزیشک و سەنتەرەکان بکەن و بێ ئەوەی بزانن شێرپەنجەیانە لەپڕ نەخۆشییەکە تێیاندا دەردەکەت و دەگەیشتە قۆناغی مەترسیدار، بەو هۆیەشەوە کە سەردانی پزیشکیان نەدەکرد بۆ پشکنین وەک تووشبوو تۆمار نەدەکران لە کاتێکدا وەک ئێستا ڕێژەی تووشبوون بەزر بووە.