بەرکەوتنی دووکەڵی ئاگر لەکاتی دووگیانیدا مەترسی لەدایکبوونی پێشوەخت زیاد دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ستانفۆرد دەریخستووە، هەڵمژینی دووکەڵی ئاگر کەوتنەوە، لەکاتی دوو گیانیدا مەترسی دایکبوونی پێشوەختەی منداڵ زیاد دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەک کە ١٤ی ئاب لە توێژینەوە ژینگەییەکاندا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەدات بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا زیاتر لە ٧٠٠٠ لەدایکبوونی پێشوەختەی منداڵان تۆمارکراوە، بە بەرکەوتنی دووکەڵی ئاگر لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢.

 

ئەم لەدایکبوونانە پێش هەفتەی ٣٧ی دووگیانی، ناتەواوی گەشە ڕوودەدات و دەبێتە هۆی مەترسیی جۆراوجۆری دەمارەکان، ئاڵۆزیی هەناسەدان و تەنانەت مردن بەرز دەکاتەوە.

 

دووکەڵی ئاگر ئاستی بەرزی بچوکترین و کوشندەترین جۆری پیسبوونی گەردیلی تێدایە، کە بە پی ئێم ٢.٥ ناسراوە، ئەم گەردیلە ژەهراوییانە لە ناو سوتوی ئاگرەکەدان زۆر باش دەتوانن لە قوڵایی سیەکان بمێننەوە و تێبپەڕن بۆ ناو خوێن، وەک ئەو گەردیلە ئۆکسجینانەی کە پێویستە ڕزگار ببن.

 

توێژینەوەکە لە کاتێکدا دێت کە ئاگرە گەورەکان دووبارە لە ناو دیمەنە جوانەکاندا لە رۆژئاوای ئەمریکا بڵاوبوونەوە، تەنها ساڵێک دوای ئەوەی وەرزی ئاگری مێژوویی، زیاتر لە ٤ ملیۆن دۆنمی کالیفۆرنیای گرتەوە و خراپترین پیسبوونی هەوای ڕۆژانەی بەرهەمهێنا کە تا ئێستا لە ویلایەتەکە تۆمار کراوە.

 

لە ماوەی وەرزی ئاگرکەوتنەوەکەی ساڵی ٢٠٢٠ی کالیفۆرنیا، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ویلایەتەکە یەک مانگ ژیانێکی ناتەندروستی مەترسیداریان بەهۆی پاشماوەی ئاگرەکەوە بەڕێکرد.

 

ت.پ