بۆنی ئارامبەخشی گوڵە باخ، دەرمانی نەخۆشییە دەروونییەکانە

بۆن و ئارامبەخشی گوڵەباخ لە چارەسەری پزیشکی نەریتیدا بە باشترین بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە دەروونییەکان دادەنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵەباخی سوور، یاخود گوڵه‌باخی پەمەیی بە پێویستی ناو سەبەتەی خۆراکی خێزانی دادەنرێت بەهۆی ئەو هەموو تایبەتمەندییە پزیشکی و نەریتییانەی تیایدایە، وەرزی کۆکردنەوەی گوڵەکان و بەرهەمهێنانی زەیت لێوەی دەرفەتێکە بۆ باسکردنی سوود و تایبەتمەندییەکانی گوڵەباخ.

ئەم گوڵە بۆنخۆشە جیهانێکی تایبەتی هەیە لە چارەسەری پزیشکیدا، بوونی چەندین تایبەتمەندی تیایدا هۆکارە بۆ گرنگی پێدانی زۆر پێی و خێزانەکان ناتوانن دەستبەرداری ببن و بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی وەک: پێست و ڕیخۆڵە و نەخۆشی گەدە بۆ نەخۆشیەکانی جگەرە و دڵ و سییەکان بەکاردەهێندرێت و لە هەمووی گرنگتر شارەزایانی پزیشکی نەریتی بە کۆی دەنگ باوەڕیان وایە کە بەکارهێنانی بەردەوامی گوڵەکان باشترین ڕەچەتەیە بۆ بەره‌نگار بوونەوە لەگەڵ نەخۆشی دەروونی، لەم ڕۆژانەدا سەرەڕای ئەو کێشە بچووک و گەورەیەی کە یادگاری ژیانە و وەک دەڵێن یاری بە دەماری خەڵکەوە دەکەن.

 

بۆنی ئارامبەخشی گوڵەباخ، چارەسەری کەمکردنەوەی نەخۆشی و فشارە دەروونییەکانە

گوڵەباخ وەک دەرمانێکی سەرەکی بۆ ئەو کەسانەیە کە تووشی فشارە دەروونییەکان بوون و فشارەکانیان بەرزە کە دەتوانێت دەمارەکانیان هێوربکاتەوە و بۆ خواردن بەکاربهێنرێت یاخود بە وشککراوەیی لە عەتارەکاندا بکڕدرێت.

خواردنەوەی چای گوڵەباخ، دەتوانرێت وەک چارەسەری دڵە تەپە بەکاربهێنرێت، چونکە چای گوڵ خواردنەوەیەکی ئارامبەخش و بۆنخۆشە، یەک کەوچک گەڵای گوڵ لەگەڵ کەوچکی چا تێکەڵ بکرێت، هەروەها بەسوودە ئەم گوڵە لە دابەزاندنی تای بەرزی منداڵدا.

گوڵەباخ، لەش دەپارێزێت لە دژی جۆرەها نەخۆشی ڤایرۆسی، ئەگەر منداڵت هەبێت دەتوانیت ڕۆنی گوڵ دروست بکەیت و شەوانە بەم ڕۆنە جەستەیی مەساج بکەیت و گوڵەباخ لە چەندین شوێنی جیاوازی خشتەی خواردنی ڕۆژانەدا دەکرێت دابنرێیت، وەک: مرەبای گوڵەباخ، شەربەتی گوڵەباخ، و چای سروشتی.

مرەبای گوڵەباخ دەتوانیت وەک چارەسەری هەوکردن بەکاربهێنیت، کەوچکێکی بچووکی ئەم مرەبایە بخورێتەوە دوای نانخواردن سوودی زۆری لێدەبینرێت.

گوڵەباخ بەسوودە بۆ نەخۆشی زەهایمەر چونکە توانای وەستانی تێکچوونی خانەکانی مێشکی هەیە، تەنانەت لە هەندێک حاڵەتدا، بەکارهێنانی پاودەری گوڵ لە کەسانی نەخۆشی زەهایمەری کۆندا، دوای چەند هەفتەیەک بووەتە هۆی کەمکردنەوەی نیشانەکانی.

 هەروەها خواردنی گوڵەباخ بۆ ژنانی دووگیان پێشنیار دەکرێت چونکە ئەم ڕووەکە ڤیتامینی سی هەیە و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، ڤیتامین سی یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ گەشەکردنی کۆرپەلە، جگە لە ڤیتامین سی، پۆتاسیۆم هەروەها کالسیۆم، ڤیتامین ئی، ڤیتامین بی، مانگان و مەگنیسیۆمی هەیە.

یەکێک لەو ڕێگایانەی کە دەکرێت بەکار بهێنرێت بۆ چونە ناو پرۆگرامی خواردنی خێزان ئەوەیە کە مربای گوڵ ئامادە بکرێت، دروستکردنی مربا بە شەکری قاوەیی بەسوودترە چونکە کە شەکری خوێن ڕێک دەخات، پێویستە گوڵەکان بخرێتە ناو ئاوی کوڵاو بۆ ماوەی خولەکێک، گوڵەکان بە ئاوی سارد فینک بکەرەوە، دوای ئەم هەنگاوە شەکر و گوڵەکان بخەرە ناو مەنجەڵەکە لەسەر غاز بۆ کوڵاندن هەتا دەگاتە قۆناغی کوڵان.