به‌نجی نیوه یاخود نیوبه‌نج چی یه؟
بریتییه له سڕکردنی به‌شی خواره‌وه‌ی له‌ش، لەناوکه‌وه به‌رەو خوار، ئەویش له ڕێگای پێدانی مادەیه‌کی سڕکه‌ڕ له ڕێگای پشته‌وه بوناو ئه‌وشله‌یه‌ی ده‌وری دڕکه‌په‌تک ئەدات"spinal anesthesia" ، یاخود بوناوئه‌وبوشاییه‌ی له‌نێوان دڕکەپه‌تک وئەو په‌ردەیەی ده‌وری ئه‌دات" epidural anesthesia" وئەویش به‌هۆی ده‌رزیه‌کی تایبه‌ته‌وه.
بریتییه له سڕکردنی به‌شی خواره‌وه‌ی له‌ش، لەناوکه‌وه به‌رەو خوار، ئەویش له ڕێگای پێدانی مادەیه‌کی سڕکه‌ڕ له ڕێگای پشته‌وه بوناو ئه‌وشله‌یه‌ی ده‌وری دڕکه‌په‌تک ئەدات"spinal anesthesia" ، یاخود بوناوئه‌وبوشاییه‌ی له‌نێوان دڕکەپه‌تک وئەو په‌ردەیەی ده‌وری ئه‌دات" epidural anesthesia" وئەویش به‌هۆی ده‌رزیه‌کی تایبه‌ته‌وه.
ناوەندی هەواڵ
دکتۆر هەڤین کەمال شا محەمەد پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن کە لەسەر بابەتەکە نوسیویەتی زیاتر دەڵێت:
سودەکانی نیوبه‌نج:
۱ـ نه‌خوش هۆشی ته‌واوی ده‌بێت وئەتوانێت ئاگای تەواوی له نه‌شتەرگەریەکە ھەبێت.
۲ـ هه‌ناسه‌دان ناوه‌ستێت وپێویست به‌هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکرد ناکات.
۳ـ کۆنتڕۆڵکردنی ئازار به‌شێوەیەکی باشتر وەک له بێهۆشکردنی گشتی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند کاتژمێرێک دوای نه‌شتەرگەریەکەش نه‌خۆش ئازاری نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له بێهۆشکردنی گشتی دا پیویستی به ده‌رزی ئازارشکێن ده‌بێت.
٤ـ گه‌ڕانه‌وه‌ی جوڵه‌ی ریخوڵه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر،که‌ئه‌میش واده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر نه‌خۆشه‌که بتوانیت بخوات وبخواته‌وه.
٥ـ نه‌بونی مه‌ترسیه‌کانی بێهۆشکردنی گشتی به‌تایبه‌تی له که‌سی به‌ته‌مه‌ن دا، یاخود له‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌نه‌خوشی تریان له‌گه‌ڵدایه وه‌کو: شه‌کره ،نه‌خوشیه‌کانی سنگ، نەخۆشییە درێژخایەنەکان..ھتد.
٦ـ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێدانی ئه‌وده‌رمانانه‌ی پێویسته له‌ڕێی خوێنهێنەرەوە بدرێت له‌کاتی بێهۆشکردنی گشتیدا، کە له‌وانه‌یه زیانی لاوه‌کیان هه‌بێت وه‌ک ڕشانه‌وه و‌دڵ تێکه‌ڵهاتن.
ئاکامه نه‌خوازراوه‌کانی به‌نجی نیوه‌یی:
۱ـ دابه‌زینی فشاری خوێن، زورجار ڕوئه‌دات له‌کاتی نه‌شته‌رگه‌ری دا‌و به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ئه‌ویش به‌پێدانی شله‌مه‌نی پێویست له‌ڕێگه‌ی ده‌ماره‌وه.
۲ـ سه‌رئێشه‌و و ڕه‌ق بونی ماسولکه‌کانی مل، ئەمەش ڕوودەدات لە" ١کەس لە ٢٠٠یاخود ٣٠٠ کەسدا" کە نیوبەنج وەردەگرن، لەژنە گەنجەکان لەکاتی منداڵبوندا زیاتر و لەبەتەمەنەکاندا کەمتر ڕوودەدات. جۆر و قەبارەی ئه‌و ده‌رزیه‌ی به‌کاردێت کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروست بونی سەر ئێشەکە، وە هه‌روه‌ها زوو هه‌ستانی نه‌خوش وسه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی پیش ئه‌و ماوه‌یه‌ی بوی دیاری ده‌کرێت لەھەندێک جاردا.
۳ـ دومه‌ڵ یاخود کوبونه‌وه‌ی خوێن له وشوێنه‌ی ده‌رزی نیو به‌نجی تێدا کراوه که‌به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ڕوده‌دات .
٤ـ هه‌وکردنی په‌رده‌ی مێشک که‌پێ ده‌وترێت "سحایا " که به‌ڕیژه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌وانه‌یه ڕوبدات ئه‌ویش له ئه‌نجامی نه‌بونی تعقیمی باش وپاکوخاوێنی له‌شوینی لێدانی ده‌رزی نیو به‌نج .
٥ـ وه‌ستانی دڵ، زۆر زۆر ده‌گمه‌ن ڕوئه‌دات وه له نه‌خوشێک دا ئەگەری زیاترە که خۆی نه‌خۆشی دڵ یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ بێت .
٦ـ برینداربونی به‌شی خواره‌وه‌ی دڕکه په‌تک، که زۆر ده‌گمه‌ن ڕوئه‌دات وته‌نیا له کاتێکدا که ئه‌و ده‌رزیه‌ی ده‌کرێت زور له سه‌روو ئاستی پیویست بکرێت.
٧- میزکردن بە زەحمەت، ئەمیش زیاتر لە پیاواندا ڕوودەدات، کەئەمە ڕوویدا پێویستە سۆندەی میز دابنرێت تا نەخۆشەکە بە تەواوی لەژێر کاریگەری نیوبەنجدا نامێنێت.
٨- گەشکە کە حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە.
٩- هەندێک جار حاڵەتێک ڕوودەدات کە بە high spinal ناودەبرێت و بەنجی مەوزعییەکە بۆ ئاستی سەرەوە دەڕوات و ماسولکەکانی سنگیش دەگرێتەوە.
ئه‌وکه‌سانه کێن کە نابێ نیوبه‌نج وه‌رگرن:
۱ـ ڕازی نه‌بونی نه‌خوش به کردنی به‌نجی نیوه .
۲ـ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌نه‌خوشی خوێن به‌ربونیان له‌گه‌ڵدایه یاخود ئه‌و چاره‌سه‌رانه وه‌رده‌گرن که دژبه مه‌ینی خوێنە، وه‌کو ئەسپرین، هیپارین، یاخود دەبێت بەلایەنی کەمەوە پێش ھەفتەیەک بوەستێنرێن .
۳ـ بونی برین یاخود هه‌وکردن له‌و شوێنه‌ی که به‌نجه‌که‌ی تێدا ده‌کرێت .
٤ـ بونی ناڕێکی زکماکی له بڕبڕه‌کانی پشت دا یاخود که‌سێک که‌چه‌ند جارێک نه‌شته‌رگه‌ری فقرات و بڕبڕەی پشتی بۆ کرابێت .
٥ـ بونی گرێ یاخود ھەر وەرەمێک له مێشک‌دا یاخود هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغ (سحایا) .
٦ـ له کاتی بونی خوێن به‌ربونێکی زوردا به‌هۆی هه‌ر ڕوداوێکه‌وه .
دکتۆر هەڤین دەشڵێت: "زۆرینەی پسپۆڕەکانی بێھۆشکاری جەختدەکەنەوە لەسەر ئەوەی پێویستە نەخۆش دوای نیو به‌نج به لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی"٦ـ ۸" کاتژمێر له‌سه‌ر پشت پاڵبکه‌وێت لەسەر پشت، ئەویش لەبەرئەوەی لەو بڕوایەدان کەبەمە پەستانی شلەی دڕکە پەتک کەمدەبێتەوەو کەمتر دزە دەکات، کەبەو ڕێگایە ڕێگری دەکات لەتوشبون بە سەرئێشەی دوای نیوبەنج، ھەرچەندە ھەندێک لەتوێژینەوەکان و پسپۆڕەکان ئەوە ڕەتدەکەنەوەو دەڵێن ھیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە پاڵکەوتن لەسەر پشتی دوای نیو بەنج.
لەماوەی چەند کاتژمێردا کاریگەری نیوبەنج نامێنێت ؟
کاریگەری لەنیوان "٤- ٨" کاتژمێر نامێنێت بەتەواوی، کە ئەویش دەکەوێتە سەر جۆری ئەو بەنجە مەوزوعیەی بەکارھاتووە.
پێویستە چی بکەیت دوای نیو بەنج بۆ ئەوەی تووشی سەرئێشە نەبیت ؟
پێویستە نەخۆش هه‌تا ئه‌توانێت پشوو بدات، شله‌مه‌نی بە ڕێژەیەکی زۆر بخواتەوە، وه‌کو: "ئاو ،شه‌ربه‌ت ، وەبەتایبەت ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تیادایە وەکو : چا،نسکافه ،قاوه "، دورکه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه‌ی تونن یاخود تیژن یان به‌زه‌حمه‌ت هه‌رس ده‌کرێن، ئەگەر ئازار بەردەوام بوو دەتوانن ئازارشکێنەکان بەکاربھێنرێت و ڕێگای تری جیاواز پەیڕەو دەکرێت .