لە مانگێکدا هەزارو ٦٨٩ منداڵ لە سلێمانی تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون

بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئشکرایکرد، لە ١ بۆ ٣١ی ئاب ١٦ هەزار و ٨٠٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەدى تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون، هەروەها هەزارو ٦٨٩ منداڵ تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون.

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاوىکردەوە، مانگى ڕابردوو ١٦ هەزار و ٨٠٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەدى تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو مانگەدا هەزار و ٦٨٩ منداڵ توشى سکچوون و ڕشانەوە و وشکبوونەوە بوون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ٢٩٤ منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی، ٣٣٨ منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار، ٣٠١ منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بیندراون و ١٧٨ منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵی  نەخۆشخانەکە کراون.