"زەنگ" زەنگێکە بۆ دەسەڵات

نوێترین بەرهەمی هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە بە ناوی زەنگ بڵاوبووەوە، هونەرمەند دەڵێت "زەنگ" زەنگێکە بۆ دەسەڵات و تایبەتە بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان.

 

ناوەندی هەواڵ

 

گۆرانی "زەنگ" یەکێکە لە نوێترین بەرهەمی هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە، ڕۆژی ٢١ی مانگ لە کەناڵی یوتوبی "رۆژ پرۆدەکشن" بڵاوکرایەوە، دەربارەی گۆرانی "زەنگ" ئەمەل لە پەڕەی فەرمی  خۆی لە فەیسبووک دەڵێت: "ئەم بەرهەمە تایبەتە بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، زەنگێکە بۆ دەسەڵات هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن بەرامبەر بە خەڵک، بە تایبەت کاتێک دێتە سەر مافی خەڵک و موچە و بژێویان".

زەنگ

وتنی: ئەمەل سەعید کوردە

هۆنراوەی: محەمەد پاکژ

ئاواز و موزیکی: ئاوات ئەفروزی

لە بەرهەمهێنانی: ڕۆژ پرۆدەکشن

 

ت.پ