ژیاننامەی ئەمڕۆ: ژنێک لە نێوان هونەر و فێمینیزمدا

فریدا کاهلۆ، ژنێک لە نێوان هونەر و فێمێنیزمدا

فریدا کاهلۆ، هونەرمەند و نیگارکێشی بەناوباگی جیهانیە، تابلۆکانی گوزارشت لە ئێش و ئازاری ڕاستەقینەی ژنان دەکەن و بەبڕوای ڕەخنەگرانی بواری هونەریش کارەکانی ئەم ژنە فێمێنیستە لە چوارچێوەی "سوریاڵ"دا پێناسە دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فریدا کاھلۆ، ھونەرمەند فێمێنیست وێنەکێشێکی ناسراوە و یەکێکە لەو هونەرمەندانەی لەسەر ڕێبازی سوریالیزم دادەنرێت، لە ٦ی تەمووزی ساڵی ١٩٠٧ لە مەکسیک لە دایکبووە و شێوەکارێکی فێمێنیست-کۆمۆنیستە، لە ساڵی ١٩٢٩ فریدا کاھلۆ لەگەڵدیێگۆ ڕیڤێرا ژیانی ھاوسەرگیریان پێکهێناوە، هەر لە تەمەنی ٦ ساڵیەوە لەگەڵ ڕەنج و ئازاری جەستەی ڕووبەڕوو ئەبێتەوە، تابلۆکانی فریدا زیاتر باس لە ئێش و ئازاری ژنان دەکات، فریدا چەند ڕۆژێک بەر لە مردنی لە یاداشتنامەکایدا نووسیویەتی "بەهیوام دەرچونم لەم ژیانە خۆشبێت، هیواداریشم هەرگیز نەگەڕێمەوە بۆی"، لەڕۆژی ١٣ی تەممووزی ساڵی ١٩٥٦ لە تەمەنی 47 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.

 

فریدا کاھلۆ دی ڕیڤێرا، ناسراو بە "فریدا کاھلۆ" لە ٦ی تەمووزی ساڵی ١٩٠٧ لە شاری "کۆیۆئاکان"ی مەکسیک لەدایکبووە، باوکی فریدا شێوەکار و وێنەگری کۆچەرێکی جولەکەی ئەڵمانی بووە و دایکیشی بەڕەگەز مەکسیکی بووە، فریدا لە تەمەنی ٦ ساڵی توشی ئیفلیجی منداڵی بووە و قاچی زیانی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە قاچی چەپی لە قاچی ڕاستی لاوازتر بووە، ئەو قاچەشی بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری دەروونی خراپی لەسەر بەجێ دەمێنێت، فریدا بۆ ئەوەی ئەم دەردە بشارێتەوە بەردەوام تەنوورەی درێژی لە بەر دەکرد کە  جلێکی نەریتی مێکسیکی بوو.

 

لە سالی ١٩٠٥دا توشی ڕوداوێکی هاتوچۆ دەبێت و بەهۆیەوە پشتی ئازاری پێدەگات و ناچار دەبێت بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو لەسەر پشت بکەوێت، فریدا پێش ئەوەی شێوەکاری دەست پێبکات، قوتابی بەشی پزیشکی بوو ساڵی ١٩٢٢ لەو کاتەی کە سەرقاڵی خوێندن دەبێت لە بواری پزیشکیدا لەگەڵ شێوەکاری بەناوبانگی مەکسیکی "دیێگۆ ریڤێرا" ئاشنا ئەبێت، لە ساڵی ١٩٢٩ هاوسەرگیری دەکەن، فریدا بەهۆی خیانەتەکانی "رێڤێرا"ی هاوسەریەوە تووشی خەمۆکی ئەبێت و ساڵانێکی زۆر لەیەک دادەبڕێن و لە ساڵی ١٩٣٩ بە فەرمی لە یەک جیادەبنەوە، بەڵام پاش ساڵێک دووبارە هاوسەرگیری دەکەنەوە.

 

فریدا وانەی شێوەکاری بە شێوەی ئەکادیمی نەخوێندبوو بەڵکو هەندێک وانەی تایبەتی لەسەر دەستی چەند مامۆستایەک خوێندووە، تابلۆکانی فریدا زۆتر "سێلف پۆرترە"ـن، واتە روخساری خۆی کێشاوەتەوە، نیگارکێشان لای فریدا تاکە ڕێگە بووە بۆ گوزارشت کردن لە ئازارەکانی، تابلۆکانی ڕوداوی ڕاستی بوون و بینەر ئاسان لە واتاکانی دەگەیشت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی تابلۆکانی باسی ئێش و ئازار و ژیانی پڕ لە توندوتیژی ژنان دەکات، تابلۆی "دوو فریدا"، "فریدا و دیێگۆ ریڤێرا"، نەخۆشخانەی هێنری فۆرد" و "تۆقێک لە دڕک" بەشێکن لە کارە بەناوبانگەکانی فریدا، لەسەر ژیانی ئەم شێوەکارە تا ئێستا چەندین کتێب و فیلم بەرهەمهێنراوە.

 

بەبڕوای ڕەخنەگرانی بواری هونەر کارەکانی ئەم ژنە فێمێنیستە لە چوارچێوەی "سوریاڵ"دا پێناسە دەکرێت، بەڵام فریدا خۆی بە هونەرمەندێکی "سوریاڵ" نەدەناسان، لە یاداشتنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە و دەڵێت: "هەرگیز وێنەی خەونم نەکێشاوە تەنیا واقیعی ڕاستەقینەم کێشاوە"، فریدا چەند ڕۆژێک بەر لە مردنی لە یاداشتنامەکایدا نووسیویەتی "بەهیوام دەرچونم لەم ژیانە خۆشبێت، هیواداریشم هەرگیز نەگەڕێمەوە بۆی".

 

فەریدا، لە ساڵی ١٩٥٤ لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا، تا ئێستا هۆکاری سەرەکی مردنی فەریدا ڕوون نییە، بەشێک پێیان وایە کە بەهۆی نەخۆشی سیەکانیەوە کۆچی دوای کردووە کە لە کۆتایەکانی تەمەنیدا توشی نەخۆشی هەوکردنی سیەکانی بوو، بەشێکیش پێیان وایە کە بەهۆی بەستنی خوێن لە دەمارەکانیەوە بووە هەندێکیش بڕوایان وایە کە خۆی کوشتووە، لە ئێستادا ماڵەکەی فریدا کە بە ماڵە شینەکە ناسراوە بووە بە مۆزەخانە و بەشێکی زۆر لە کارە هونەریەکانی تیا نمایشدەکرێت، تەرمەکەشی کراوە بە خۆڵەمێش و کراوەتە ناو گۆرەیەکەوە و لە ناو ماڵەکەیدا دانراوە.

 

ت.پ