ژیاننامەی ئەمڕۆ: ئەو ژنەی سنوورەکان دەشکێنێت

نەجات فالو بلقاسم ژنێکی بەڕەچەڵەک مەغریبییە، لە سەرەتاکانی تەمەنیدا کاری شوانی دەکات، پاشان دەچێتە وڵاتی فەرەنسا لە تەمەنێکی گەنجدا دەبێتە خاوەنی چەندین پۆستی سیاسی و حوکمی، وەک یەکەمین ژن پۆستی وەزیری پەروەردە وەردەگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

 

ژنێکی بەڕەچەڵەک مەغریبی بەناوی نەجات فالو، لە سەرەتاکانی تەمەنی کاری شوانی دەکات، پاشان دەچێتە وڵاتی فەڕەنسا لە تەمەنێکی گەنجدا دەبێتە خاوەنی چەندین پۆستی سیاسی و حوکمی، وەک یەکەمین ژن پۆستی وەزیری پەروەردە وردەگرێت، هەر زوو بە دووەمین کەسایەتی خاکی لە فەرەنسا ناوبانگ پەیدا دەکات، خاوەنی سێ پەرتووکیشە بە ناوەکانی "ڕەگەز زۆری نەتەوە زۆری، کۆچبەر، بیروبۆچوونەکانی بەرەی نیشتیمانی".

 

نەجات فالو بلقاسم لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧ لە شارۆچکەی بەنی شیکەر لەڕیف نازور باکوری مەغریب لە دایک بووە، بەهۆی هەژارییەوە باوکی ئاوارەی فەرەنسا دەبێت، نەجات و خوشکە گەورەکەی بە ناوی "فاتحە" خەریکی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات و فرۆشتنی ئاو دەبن.

کاتێکیش تەمەنی دەبێتە ٥ ساڵ لەگەڵ دایک و خوشکەکەی بەرەو لای باوکی کۆچ دەکەن، ئەمەش دەبێتە وەچەرخانێکی گرنگ لە ژیانی نەجاتدا.

 

بەیارمەتی دایکی، نەجات دەست دەکات بە خوێندن و سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتووی تەواو دەکات، لە ساڵی ١٩٩٥دا بڕوانامەیی بەکالۆریۆس لە زانستی کۆمەڵایەتیدا بەدەست دەهێنێت، لە ساڵی ٢٠٠٠ـیشدا لە پەیمانگای خوێندنی سیاسی بڕوانامە بەدەست دەهێنێت.

یەکەم کاریش کە کردوویەتی ڕاوێژکاری یاسایی بووە لە نوسینگەی پارێزەرانی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی و دادگا، تا ساڵی ٢٠٠٢، لە ساڵی ٢٠٠٨ دا دەبێتە یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی شاری لۆینی فەرەنسا،  لە ساڵی ٢٠١٠ - ٢٠١٢ مامۆستای زانستی سیاسەت بووە، لە مانگی ئایاری ٢٠١٢ بووەتە وەزیری مافەکانی ژن لە پاریس و لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژی فەرمی حوکمەتیش بووە.

 

لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٤ بووەتە وەزیری مافەکانی ژن و وەرزش و گەنجان لە حکومەتەکەی مانوێل فارس، هەرلەو ساڵەشدا یاسایەکی دەرکردووە بۆ ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت منداڵ لە بار بەرن و بە مافی ژنانی داناوە. چەندین جار داواشی کردووە زمانی عەرەبی بکرێتە سیستەمی خوێندنی فەرەنساوە.

وەک زۆربەی وەزیرەکانیش ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لە فەرەنسا، بەهۆی ئەوەی بە ڕەچەڵەک عەرەب بووە، بەڵام بەهۆی زانایی بوونی خۆیەوە نازناوی دووەمین کەسایەتی خاکی پێبەخشرا لە فەرەنسا.

 

تا ئێستا خاوەنی سێ پەرتووکە لەسەر بابەتەکانی "ڕەگەز زۆری نەتەوە زۆری"، "کۆچبەر"، "بیروبۆچوونەکانی بەرەی نیشتیمانی"شی نوسیووە.

 

ت.پ