ژیاننامەی ئەمڕۆ: یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

فەتانە وەلیدی، بە یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت کە لە تەمەنێکی کورتی هونەریدا توانیویەتی ٥٦ گۆرانی لە ڕادیۆکانی سنە و کرمانشان تۆمار بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

هونەرمەند فەتانە وەلیدی تەمەنێکی کورتی هونەری هەبووە بەڵام لەو ماوەیەدا توانی زیاتر لە ٥٦ گۆرانی لە ڕادیۆکانی سنەو کرماشان تۆمار بکات، ئەو سەردەمەی فەتانە گۆرانی تێدا وتووە ژنان نەیانتوانیوە بچنە ناو دنیایی هونەرەوە بۆیە دەبێتە ڕێچکەشکێنێک بۆ چەندین هونەرمەندی تری وەک "مەرزییە فەریقی و شەهێن تاڵەبانی"، فەتانە ٥٦ گۆرانی تۆمار کراوە کە بەناوبانگترینیان، لای لای دڵم لای لە باغی سینەم، کەومل کەومل کەوملکە، بەهار فەسڵێکی خۆشە".

 

فه‌تانه وه‌ليدى له ساڵى ١٩٥٣ له شاری سنەی ڕۆژهەڵای کوردستان له ناو خێزانێکی پڕ لە موزیک و گۆرانی لهدايکبووه، هەر لە تەمەنی ٦ بۆ ٧ ساڵیدا بە هاوکاری  باوکی"محەممەد شەریف وەلیدی" و "حەسەن کامکار" لە ڕادیۆی سنە گۆرانی تۆمار کردووە، پاشان  لە خوێندنگەی باڵای میوزیك لە تارانی پایتەختی ئێران  خوێندوویەتی.

 

هونەرەکەی فەتانە تەمەنێکی کورتی هەبووە لە گەڵ ئەوەشدا توانیویەتی ٥٦ گۆرانی لە ڕادیۆکانی سنەو کرماشان تۆمار بکات، تەنها یەک ئەلبوومی بەردەستە، فەتانە بووەتە ڕێچکەشکێنێک بۆ ژنانی هونەرمەند و سەرچاوەی ئیلهامیش بۆ پیاوە هونەرمەندەکان.

 

فەتانە بە زووی لە دنیای گۆرانی وتن دابڕاو، چەندین چیرۆک هەیە لە بارەی وازهێنانی لە گۆرانی وتن، یەکێک لە هۆکارەکان ئاشق بوونی فەتانەیە بە کوڕێک دواتر، ئەویندارەکەی لە شەڕی نێوان میسڕ و ئێراندا گیان لەدەستدەدات، وەلیدیش بە بیستنی ئەم هەواڵە توشی نەخۆشی دەروونی دەبێت و بۆ هەمیشە واز لە گۆرانی وتن دەهێنێت.

 

شاژنی گۆرانی کوردی لە پاش مردنی باوکی لە ساڵی ٢٠١٧دا بەهۆی بێ کەسیەوە دەگوازرێتەوە ناوەندێکی خێرخوازی ڕاگرتنی نەخۆشانی دەروونی "بەهار" لە گەڕەکی بەهارانی شاری سنە. لەسەر داوای خوشکەکانی ڕێگە نادرێت هیچ چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ فەتانە ئەنجام بدرێت، تەنها کەسوکارەکەی دەتوانن سەردانی بکەن.

 

له ساڵى ٢٠١٩دا هه‌واڵى مردنى فه‌تانه بڵاوبووەوه بەڵام هەواڵەکە بە درۆ خرایەوە و لە ئێستادا فه‌تانه له نەخۆشخانەی  ده‌رونى قودسى شارى سنه له ژێر چاودێريدایە.

 

تریفەکەی مۆسیقای کوردی خاوەنی چەندین گۆرانی بەناوبانگی وەک "ئەی دڵی غەمینم بۆچ بێقەراری، لە ژین بێزارم، لای لای دڵم لای لە باغی سینەم، ئه‌ى لە دەست یارم ماڵی وێرانم، لە سەرۆی قامەتی یار، کەومل کەومل کەوملکە، هاتەوە یارم یاری وەفادارم، بێتۆ بیمارم بێ دۆست و یارم، ئاوا بێ میهر و مەرحەمەت حەکیمی دەردەدار ئەبی، بەهار فەسڵێکی خۆشە" کە تاکو ئێستاش لەلایەن هونەرمەندانی دیکەوە دەوترێنەوە.

 

ت.پ