ژیاننامەی ئەمڕۆ: یەکەمین ژن بانگەوازی بۆ ئازادی مافی ژن و یەکسانی لەگەڵ پیاودا کردووە
مەلەک حەفەنی ناسیف
مەلەک نوسەر و ڕۆشنبیر و بانگخوازی چاکسازی کۆمەڵایەتی و یەکسانی و ئازادی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی وڵاتی میسڕە نازناوی ''توێژەری بیابان'' لێنراوە وەک ڕێزێک بۆ ماندوویەتی و ڕۆڵگێڕانی لە بواری مافەکانی ژناندا زۆرێک لە دامەزراوە و شەقامەکانی میسڕ کراوە بەناویەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە ٢٥ی دیسەمبەری ساڵی ١٨٨٦ لە حەیی جەمالیەی شاری قاهیرە هاتووەتە دونیاوە، حەوتەمین منداڵی خێزانەکەیەتی و کچی شاعیری میسڕی حەفەنی ناسیفە چالاکوانێکی بواری مافەکانی مرۆڤ و ژنانی میسڕە.
مەلەک بەیەکەمین ژنی میسڕ دادەنرێت بانگەوازی بۆ ئازادی مافی ژن و یەکسانی لەگەڵ پیاودا کردووە، هەروەها بەیەکەمین ژنی میسڕی دادەنرێت بڕوانامەی سەرەتای لە ساڵی ١٩٠٠ بەدەست هێناوە و دواتریش بڕوانامەی لە فێربوونی باڵادا بەدەست هێناوە، بۆماوەیەک مامۆستا بووە لەو خوێندنگا سونیەی لێی خوێندووە، دوای دووساڵ وانە وتنەوە بڕوانامەی دیبلۆمی ١٩٠٥دا بەدەست هێناوە و بە ڕۆشنبیریە فراوانەکەی بەناوبانگبوو، هەروەها لە کۆڕ و کتێب و وانەکانیدا بە هەستی ئاینی و نیشتیمان پەروەری ناسرابوو.
لە ساڵی ١٩٠٧ هاوسەرگیری لەگەڵ عەبدول ستار باسلدا کردووە، کە یەکێک بووە لە شێخە دەمڕاست و ناسراوەکانی شاری فەیوم، سەرۆکی هۆزی رەماحی لیبیا بووە لە شاری فەیوم.
هۆشیارکرنەوەی ژنان و کچان
مەلەک ''یەکێتی پەروەردە و فێرکردنی ژنانی'' دامەزراند، زۆرێک لە ژنانی میسڕ و عەرەب، هەندێک بیانیش لە دەوری کۆبوونەوە، ئامانجی لە کردنەوەی ئەم دامەزراوەیە ڕێبەری کردنی ژنان بوو بۆ ڕێکی و گرنگیدان بە کاروبارەکانیان، هەروەها کۆمەڵەیەکی بۆ حەسانەوەی لێقەوماوانی میسڕ و عەرەب دروستکرد کە'' بناغەی کۆمەڵەی خێرخوازی مانگی سوری'' ئێستایە، لە ماڵەکەیدا و لەسەر خەرجی خۆیی خوێندنگایەکی بۆ فێربوونی پیشەی پەرستاری کچان دروستکرد، هەموو پێداویستیەکانی بۆ خوێندنگاکە دابین کرد.
نوێنەری ژنانی میسڕی کرد لە یەکەمین کۆنگرەی میسڕ لە ساڵی ١٩١١ بۆ لێکۆڵینەوەی شێوازەکانی چاکسازی، ئەو داواکاریانەی خستەڕوو کە بۆ چاکسازی دۆخی ژنانی میسڕ پێویستە، بەرنامە چاکسازیەکەی مەلەک جەختی کردبووە سەر فێرکردنی ئاینێکی ڕاستی کچان، هانیدانیان تا خوێندنی سەرەتای و ناوەندنی بخوێنن، هەروەها هانی ژنانی داوە بەرەو چاکسازی بڕۆن جێگەی شیاوی خۆیان لە کۆمەڵگادا بەدەست بهێنن.
حیجاب جەنگێکەو کۆتایی نایەت.. ڕۆڵی لەبەرهەڵستکاری جوڵانەوەکانی ڕۆژئاوا لە میسڕدا
لەو ماوەیەدا جەنگی پێنوسی بانگەواز بۆ لابردنی حیجاب و لایەنگرانی حیجاب هەبوو تا کار گەیشتە پێکدادانی زۆرێک لە ئەدیب و بیرمەندان، مەلەک بە ئایەتی قورئانی و دەقی فەرموودەکان ڕووبڕرووی ناڕەزایەکانی بانگەوازی ئازادی ڕۆژئاوایی بووەتەوە، ئەو ڕایانەی بەدرۆخستەوە کە دواکەوتووی ڕۆژهەڵاتیان بە حیجابەوە بەستبووەوە، بە بەڵگەی عەقڵی سەلماندویەتی، لە وتەیەکیدا دەڵێت ''وڵاتانی ئەوروپا لە سفوریدا یەکسان بوون بەڵام لەیەک ئاستدا بەرەو پێش نەچوون هەندێک دەوڵەت بەهێزن هەندێکیان بێ هێزن، بۆچی لە مەیدانی پێشکەوتندا سفوری لە نێوانیان یەکسان نەبوو، ئەگەر ئەوە بنەڕەتی پێشکەوتنی شارستانیەتە وەکو ئەوان دەیڵێن''.
گرنگیدانی بە ڕووداوەکانی ژنان لە شیعر و هەڵبەستەکانیدا
مەلەک گرنگی بە شیعر داوە، لە کتێبی «آثار باحثة البادية» چەند هۆنراوەیەکی هەیە، لە کتێبی «النسائيات» یەک هۆنراوەی هەیە، لە شعرەکانیدا سەرقاڵبووە بە ڕووداوە کۆمەڵایەتیەکانی ژن وەکو هاوسەرگیری و جیابووەنەوە، حیجاب و ئازادی و یەکسانی فێربوون و کار. خاوەنی چەند هەڵبەستێکیشە وەک ''تعدو العوادي، رأيي في الحجاب، خير النساء، اسلم أبي''.
بووە بەناوبانگترین ژنی سەدەی بیست لەلایەن بیرمەندی میسڕیەوە ئەحمەد لوتفی سەیدەوە هاندرا لە ژێر ناونیشانی "نسائيات" لە گۆڤاری "الجريدة" لەسەر ژنان بنوسێت وتارەکانی بەناوی ''توێژەری بیابان'' بڵاودەکردەوە هەر لەوەشەوە ئەو نازناوەی لێنرا.
توشی نەخۆشی تای ئیسپانی بوو، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨ لەتەمەنی ٣٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ت.پ