ژیاننامەی ئەمڕۆ: یەکەمین زانای بیرکاری لە مێژوودا

هیپاتیا یەکەمین زانای بیرکاریە لە مێژوودا، بە زیرەکیەکی بێ وێنە و بلیمەتیەکەیەوە ناسراو بووە، دەستی بۆ هەندێک زانست بردووە کە تەنها بۆ پیاوان بووە، شەیدای بیرکاری و فەلسەفە بووە، کاریگەری بەسەر هەموو ئەو کەسانەوە جێهێشتووە کە ناسیونی.

هیپاتیا یەکەمین زانای بیرکاریە لە مێژوودا، بە زیرەکیەکی بێ وێنە و بلیمەتیەکەیەوە ناسراو بووە، دەستی بۆ هەندێک زانست بردووە کە تەنها بۆ پیاوان بووە، شەیدای بیرکاری و فەلسەفە بووە، کاریگەری بەسەر هەموو ئەو کەسانەوە جێهێشتووە کە ناسیونی.

ناوەندی هەواڵ

 

هیپاشیا یان هیپاتیا ساڵی ٣٧٠ لە شاری ئەسکەندەریە لە دایکبووە باوکی ''سیۆن'' مامۆستای بیرکاری زانکۆی ئەسکەندەریە بووە، یەکەمین ژنە زانای بیرکاریە لە مێژوودا، زانای فەلەک و فەیلەسوف و داهێنەر و نووسەریش بووە، کاریگەربووە بە فەیلەسوفانی وەک ئەفلاتون، ئەرستۆ، سیۆن ئەسکەندەری، دیۆڤانتۆس ئەسکەندەری و بەڵتیمۆس.         

بەشێکی زۆری خوێندن لەسەر دەستی باوکی فێربووە، هیپاتیا بە زیرەکیەکی بێ وێنە و بلیمەتیەوە ناسراوبووە، پێداگربووە و بەشداری بوارە جیاوازەکانی زانستی کردووە کە لەو کاتەدا تەنها بۆ پیاوان بووە، دواتر دەستی کردووە بە خوێندنی ئەو زانستەی شەیدایی بووە بیرکاری و فەلسەفە و زانستی فەلەکی لە زانکۆی ئەسکەندەریە خوێندووە.

 

لەپاڵ زیرەکی و بلیمەتیەکەیدا هیپاتیا ژنێکی جوان و شەنگ و خاوەن ڕەوشتێکی بەرز بووە، لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە خوێندکارەکانی کەوتوونەتە داوی خۆشەویستیەوە بەڵام هاوسەرگیری نەکردووە ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ زیاتر بەرز ڕاگرتنی لەبەرئەوەی بیروباوەڕی کۆمەڵگای یۆنانی وابوو هاوسەرگیری نەکردن چاکەیەکە لە چاکەکان، خاوەن پایە بووە بە جۆرێک کاتێک لەگەڵ بەرپرسەکانی شاردا وەستاوە پارێزگاری لە هەیبەت و ڕەفتاری بێفیزی کردووە.

 

بە شێوازی داهێنەرانە لە کاتی وانە وتنەوەدا ناوبانگی دەرکردووە، لێکۆڵینەوەی لە شێوازەکانی گفتوگۆ کردووە تاوەکو بگاتە مانای گەوهەری هەر بیرۆکەیەک کە وتوێژی لەسەر کردووە، کاریگەریەکی گەورەی بەسەر هەموو ئەو کەسانەوە جێهێشتووە کە ناسیونی.

 

هیپاتیا لەسەر دەستی پیاوانی دەمارگیری مەسیحی کوژرا

بەهۆی بەردەوامبوونی لەسەر بتپەرستی و نەشاردنەوەی بیروباوەڕیی مەسیحیەکان ترسیان لەووە هەبووە هیپاتیا بە بیروباوەرەکەی کاریگەری بخاتە سەر خەڵک و بیانکاتە بتپەرست، دوای ئەوەی حکومەت لە پاڵپشتی کرد و پارێزگاری کردنی هیپاتیا وەستا، هەستان بە سوتاندن و بریندارکردنی هیپاتیا، کەنیسەش پاساوی کوشتنی هێنایەوە بەوەی دژی مەسیحیەتە.

 

زۆرینەی کارەکانی هیپاتیا بەهاوبەشی لەگەڵ سیۆن کنسدرۆسی باوکی بووە، بەهۆی دەگمەنبوونی کاری تەنهای ژنان لە سەدە کۆنەکاندا، لە پشکە گرنگەکانی لەبواری زانستدا لولپێچی ئەستێرەی کێشاوە، چڕی پێووی دروستکردووە، خوێندکارەکەی سینۆسیۆس وتوێتی جۆرێک لە ئامێری ئیسترلابی دروست کردووە.

 

 تیرۆرکردنی لەسەر دەستی دەمارگیران بووە نوێنەری خاڵی گۆڕانکاری نێوان ڕۆشنبیری و بیری یۆنانی و تاریکی سەدەی بیستەم.

 

پەیکەری فەیلەسوفی میسری '' هیپاتیا'' لە مەیدانی یانەی ئەڵماس کاپتیاڵ و شاری ڕۆشنبریی وهونەری دروستکراوە، دوای مردنی هیپاتیا کتێبخانەکەی ئەسکەندەریە وێران کرا و کتێبەکانیشی سوتێنران.

 

ت.پ