ژیاننامەی ئەمڕۆ: یەکەمین سەماکەری بالیەی میسری

لەسەر سەری پەنجە دەوەستا و بەوپەری وریای و ناسکیەوە جوڵە و سەمای دەکرد، لەسەر شانۆ بە خێرای دەجوڵایەوە و چاوی جەماوەر لەگەڵیدا دەجوڵا و تەماشایان دەکرد وەک ئەوەی لە خەوندا بن و نەیاندەویست بەخەبەر بێن.

لەسەر سەری پەنجە دەوەستا و بەوپەری وریای و ناسکیەوە جوڵە و سەمای دەکرد، لەسەر شانۆ بە خێرای دەجوڵایەوە و چاوی جەماوەر لەگەڵیدا دەجوڵا و تەماشایان دەکرد وەک ئەوەی لە خەوندا بن و نەیاندەویست بەخەبەر بێن.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکەمین سەماکەری بالیەی میسری، ماجیدە عەبدول غەفار ساڵح لە باوکێکی میسری و دایکێکی سکۆتلەندی لە شاری قاهیرە هاتووەتە دونیاوە منداڵی دووەمی خێزانەکەیەتی.

 

ماجیدە ساڵح هەرلە منداڵیەوە لەسەر دەستی مامۆستایانی بیانی لە پەیمانگای کۆنسرڤتواری شاری ئەسکەندەرییە فێری بالیە بووە و لەنێو ٣٥ منداڵدا هەڵبژێراوە، لە پەیمانگای بالیەی باڵای میسر پەرەی بە خوێندنەکەی داوە، بە گەشتنی بۆ پەیمانگا لەگەڵ ٤ی کچی تردا هەلی خوێندنیان لە ئەکادیمیای بالیەی بۆڵشۆ لە مۆسکۆ بۆ ڕەخساوە، ساڵی ١٩٦٥ تەواویان کردووە دوای گەڕانەوەیان لە مۆسکۆ نازناوی  "Bolshoi Five" لێنرا و ماجیدە بە پرۆفسیۆناڵی لە بالییەدا دەرکەوت.

 

سەرنج ڕاکێشترین سات ساڵی ١٩٦٦ بوو ئەوکاتەی بڕیاردرا نمایشی یەکەمین بالیە بکرێت لە ژێر ناوی "نافورة بختشي سراي" لە داری ئۆپرای میسر لە قاهیرە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەوکاتەی میسر، جەمال عەبدول ناسر و گرنگترین پیاوانی ئەوکاتەی دەوڵەت، مەدالیای شایستەی دەوڵەت بە سەماکەران بەخشرا وەک داننان بە هونەرکەیان.

 

لەبواری سینەمادا ماجیدە ساڵح ساڵی ١٩٧١ لە فلیمی ''ابنتي العزيزة'' بەشداری کردووە، ڕۆڵی لەیلای گێراوە و خوێندکار و سەماکەری بالیە بووە لە فلیمەکەدا، لە ساڵی ٢٠١٦ شدا بەشداری لە فلیمێکدا کرد بەناوی ''هامش في تاريخ الباليه''.

 

چیرۆکی فلیمەکە باس لە هونەری بالیەی میسر دەکات لە شەستەکاندا، ڕابەرانی هونەری بالیە و سەرەتای پەیمانگای باڵای بالیە لەژێر سەرپەرشتیاری مامۆستایانی ڕوسیدا و خوێندن لە دەرەوە و دروستکردنی تیپی بالیە لە میسر و نمایشکردنی هەتا کەوتنەوەی ئاگر لە داری ئۆپرای خدێوی و ڕۆشتنی ئەستێرەکانی بالیە بۆ دەرەوەی وڵات، ماجیدە بە کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی بەشداری لە فلیمەکەدا کرد.

 

بۆ خوێندنی سەمای بالیە بە ئەکادیمی چووەتە ئەمریکا

ماجیدە دەڵێت: دوایی ئاگر کەوتنەوەکەی ئۆپرا دایکم ئامۆژگاری کردم پەرە بە خوێندنی ئەکادیمیا بدەم و لە بواری بالیە بەردەوامبم، هەلی کۆچکردنم  بۆ ئەمریکا بۆ ڕەخسا لەوەی ماستەر و دکتۆرام تەواوکرد.

 

ماجیدە لە ساڵی ١٩٩٣ بەیەکجاری وازی لە سەمای بالیە هێنا بەهۆی کێشەی تەندروستی لە پشتیدا و هاوسەرگیری لەگەل مەمدوح دەماتی بەڕێوبەری مۆزەخانەی پێشووی میسردا کردووە، لە ئێستادا لە شاری نیویۆرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێن.

 

چەند ئەرک و پلەیەکی هەبووە وەک مامۆستای زانکۆی قاهیرە، سەرپەرشتیاری کۆلێژی کشتوکاڵی ئەسکەندەریە و عەین شەمس، بریکاری زانکۆی عەین شەمس و نوێنەری سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی بووە.

 

یەکەمین ئەرکی ڕاگری پەیمانگای بالیە و یەکەمین سەرۆکی داری ئۆپرای نوێ بووە لە ساڵی ١٩٨٧دا، سەرەڕای دەستلەکار کێشانەوەی لە هەردوو ئەرکەکەی و نیشتەجێبوونی لە ئەمریکا هێشتا خزمەتی وڵاتەکەی دەکات لە ڕێی کار و چالاکی هونەری بالیەوە و بە ڕێزلێنانە بەردەوامەکانی شانازی بە ولاتەکەیەوە دەکات.

لەبارەی نەگەڕانەوەی بۆ میسر

ماجیدە دەڵێت: "بەهۆی بەردەوامی ناهەقیەکانی بەرامبەرم کراوە نەگەڕاومەتەوە، هیچ کەس پێزانینی نەبووە بۆ ئەوەی پێشەکەشی داری ئۆپرام کرد، سەرەڕایی هەوڵدان و ڕەنجدانم بە درێژایی ئەو ساڵانە بە شایەتی هەمووان، تا ئێستا وێنەکەم لەناو ئۆپرادا هەڵنەواسراوە، سەرسامبووم کاتێک هاوڕێیەکم پێی وتم لە یادی ٣٠ ساڵەی دامەزراندنی داری ئۆپرا ناوم براوە هەمووان چەپڵەیان بۆ لێداوم".

 

وەدەشڵێت'' لەڕاستیدا میسر هەمووکات لەناخمدایە، لە شوێنی خۆمەوە لە نیویۆرک خزمەتی وڵاتەکەم دەکەم، بەڵگەش بۆ ئەوە داننانی ئەمریکیەکانە بە ڕۆشنبیری میسردا".

ت.پ