ژیاننامەی ئەمڕۆ: یەکەم فڕۆکەوانی ژن لە بنەماڵەی پاشایەتی بەحرەین

 

عایشە ڕەشید ئەلخەلیفە، یەکەم ژنی بەحرەینە کە لە مێژووی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەحرەین فڕۆکەوانی فڕۆکەیەکی جەنگیی کردووە، هەروەها یەکەم ژنی بەحرەینە کە دەرچووی ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهورست بوو لە نزیک لەندەن.

 

بوو بە یەکەم فڕۆکەوانی ئیماراتی ئەی ٣٨٠ بۆ هێڵی ئاسمانی ئیتیحاد، هەوڵەکانی ئەو ژنە گەنجە بە دەستکەوتێکی بەرچاو پێناسە دەکرێت کە سووربوون و ڕۆحی یاخیبوونی ژنانی بەحرەین بەرجەستە دەکات، بوو بە یەکەم فڕۆکەوانی جەنگی ئیماراتی لە ئیمارات لە ساڵی ٢٠٠٧ لەو کاتەوەی کە لە ئەکادیمیای هێزی ئاسمانی ئیمارات دەرچوو.

 

فەرماندەی گشتی هێزی بەرگری بەحرەین کە لەم ڕووداوە گەورەیەدا ئامادەبوو دڵنیایکردەوە کە شێخە عایشە دەستکەوتێکی لە مێژووی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەحرەین تۆمار کردووە، سەرۆک وەزیرانیش پیرۆزبایی لە فڕۆکەوان شێخە عایشەی کچی ڕەشید کرد بۆ سەرکەوتنی لە یەکەم گەشتی فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەحرەین.

 

سووربوونی شیخە عایشە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم ژنی بەحرەین کە فڕۆکەیەکی جەنگی بفڕێنێت، پاش ئەوەی بەسەرکەوتوویی قۆناغی ڕاهێنانی فڕۆکەی سەربازی تێپەڕاند لە کۆلێژی سەربازی ساندهورست، ڕێگەی بۆ ژنانی گەنج کردەوە بۆ بەشداری کردن لە شەرەفی پاراستنی وڵات و بەرگریکردن لە خاک و نیشتیمانیان لە ڕێگەی هێزی ئاسمانی شاهانەوە.