ژیاننامەی ئەمڕۆ: يه‌که‌مين ژنه دوبلێرى پاپا له وڵاتى ئێران
ژاڵه عه‌ڵو هۆنه‌ر، وته‌بێژى راديۆ، ئه‌کته‌رى شانۆ، سينه‌ما و تەلەفزیۆن به يه‌که‌مين ژنه دوبلێرى پاپا له وڵاتى ئێران دادەنرێت، توانيویەتى له مێژووى کاره هونه‌رییەکاندا جێدەستی تایبەتی هەبێت.
ژاڵه عه‌لو هۆنه‌ر، وته‌بێژى راديۆ، ئه‌کته‌رى شانۆ، سينه‌ما و تەلەفزیۆن به يه‌که‌مين ژنه دوبلێرى پاپا له وڵاتى ئێران دادەنرێت، توانيویەتى له مێژووى کاره هونه‌رییەکاندا جێدەستی تایبەتی هەبێت.
ناوه‌ندى هه‌واڵ
شه‌وکه‌ت عه‌لو ناسراو بە ژاڵە عەلو، له ٢٢ى ئاداری ١٩٢٧ له شارى تاران لەدايکبووه، لە منداڵییەوە فێری خوێندنەوەی هۆنراوه‌کانى حافز، سه‌عدى و مه‌ولانا بووە، له ساڵى ١٩٤٧ خوێندنى قوتابخانه ته‌واو ده‌کات و له ساڵى ١٩٥٠ له په‌يمانگاى هونه‌ره جوانه‌کان دەبێتە خاوەنی دبلۆم، بەشدارى کردنى ژاڵه له ئه‌نجومه‌نى ئه‌ده‌بى و گروپى هۆنراوه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که له ساڵى ١٩٤٨ ببێته وته‌بێژى راديۆ، ژاڵه عه‌ڵو هۆنه‌ر، وته‌بێژى راديۆ، ئه‌کته‌رى شانۆ، سينه‌ما و تەلەفزیۆن ئێران بووه.
سه‌ره‌تاى کار کردن له راديۆ، شانۆ و تەلەفزیۆن
يه‌که‌م کاره‌کانى ژاڵه له ساڵى ١٩٤٨ به وته‌بێژى له راديۆ ده‌ستیپێکرد، ژاڵه يه‌کێک له بێژەرەکانی به‌رنامه‌ى "داستانى شه‌و" له راديۆ بوو، که به شێوازى راسته‌وخۆ بڵاو ده‌بووەوه و نوسره‌ت الله موحته‌شه‌می هاوژینی ده‌رهێنه‌رى ئه‌و به‌رنامه‌يه بووه، ژاڵه دواى ده‌رکه‌وتنى له راديۆ ناوى هونه‌رى ژاڵه‌ى هه‌ڵبژارد.
يه‌که‌مين شانۆى ژاڵه له ساڵى ١٩٤٩ به ناوى "مارى مادلین" له شانۆى فێردۆسى ئه‌نجامدرا و کۆتا شانۆى ژاڵه ١٩٥٨ به ناوى "توپاز" به ده‌رهێنه‌رى نوسره‌ت الـلە بوو، يه‌که‌مين فيلمى تەلەفزیۆنى ژاڵه به ناوى"سێحراوى" بوو، دواتر به‌شدارى ژاڵه له تەلەفزیۆن که‌متر بووه و له سينه‌ما ڕۆڵى به‌ره‌و زيادبوون چوو. يه‌که‌مين دۆبلاژی دەنگی ژاڵه لە ساڵى ١٩٥٢ له ستۆديۆى پارس فيلم ئه‌نجامدرا، ئەو بووە يه‌که‌مين ژنى دوبلێرى پاپا له وڵاتى ئێران.
کاره هونه‌ره‌کانى ژاڵه له به‌شى سينه‌ما ٥٩ فيلم له خۆ ده‌گرێته‌وه، که له ساڵى ١٩٤٨ تا ٢٠١٨ به‌رده‌وام بووه و گرينگترين کاره هونه‌ره‌کانى ژاڵه له سينه‌ما بريتين له: تۆفانى ژيان(١٩٤٨)، سێحراوى(١٩٥٢)، گومان لێکراو(١٩٥٦)، سه‌فه‌ر عه‌لى(١٩٦٠) و چەندین بەرهەمی دیکە.
ئه‌و شانۆيانه‌ى که ژاڵه به‌شدارى کردووه بريتين له: مارى مادلین، له ناو نيسه‌ى حه‌ره‌م‌دا، دزى نابه‌کار، سه‌ربازى فيداکار، له گۆشه‌ى حه‌ره‌م‌دا، سيخۆرى، گڵپه‌ى ئاگر، پێکه‌نينى ناشرين، ئاغا موحه‌مه‌د خانى قاجار، تۆ بۆ منى، تۆڵه کردنه‌وه، قاره‌مان، توپاز و ره‌قسى زه‌وى.
خه‌ڵاته تايبه‌ته‌کانى ژاڵه عه‌ڵو
خەڵاتى کار کردن له سينه‌ماى ئێران لەلایەن ماڵى سينه‌ماى ئێران(٢٠٠٣)
خەڵاتى کار کردن له هونه‌ر و شانۆ لەلایەن ئه‌نجومه‌نى ئه‌کته‌رانى ئێران
خەڵاتى باش‌ترين ده‌رهێنه‌ر له شه‌شه‌مين فستيوالى جيهانى راديۆ
خەڵاتى باش‌ترين ده‌رهێنه‌رى راديۆيى له فستيوالى جيهانى راديۆ(٢٠٠٦)
ت.پ