ژیاننامەی ئەمڕۆ: وێنەکێشی ئێرانی و يه‌که‌مین خوێندکاری هونەرە جوانەکان
لێلى تهقىپوور يهکهمين ژنى ئێرانى بووه له پهيمانگاى هونه‌ره جوانهکانى شارى تاران خوێندنى ته‌واو کردووه، بە يهکهمين وێنهکێشى کتێبى منداڵان ناوبانگى دەرکردووە، که توانيویەتى بڕوانامه‌ى دوکتۆرا له وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى ئێران به‌ده‌ستبهێنێت.
ناوەندی هەواڵ
لێلى تهقىپوور ميلانى له ٢٩ى حوزه‌يرانى ١٩٢٠ له شارى مه‌شهه‌د له دايکێکى لەهستانى وێنه‌کێش و باوکێکى ئێرانى مافناس لەدايکبووە، بەهۆى هونه‌رى دايکییەوە که وێنه‌کێشی سه‌ر قوماش بوو، لێلى دەست بە وێنەکێشان دەکات لە ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیدا.
له ساڵى ١٩٤٩ لێلى له هونهرستانى ژنان ده‌ست به فێرکردنى ژنان به هونه‌رى وێنه‌کێشان و دورمان دەکات، له موزهى زانستى سروشتى، موزهى ئێرانى کۆن و هونهرستانى ژنان وينهى کێشاوه، يه‌کێک له هونه‌ره تايبهتهکانى لێلى کارکردن به ڕه‌نگ و ڕۆن بوو، که وه‌کو يهکهمهکانى ئێران له هونه‌رى ڕەنگ و ڕۆن ناسناوى به‌ده‌ستهێنا، له ساڵى ١٩٩١ لەلايەن وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرییەوە بڕوانامه‌ى دوکتۆراى پێ به‌خشرا.
ليلى وه‌کو يه‌که‌م ژنى ئێرانى له ساڵى ١٩٤١ له پهيمانگاى هونه‌ره جوانهکانى شارى تاران خوێندنى ته‌واو کرد، وه‌کو يه‌که‌م وێنهکێشى کتێبى منداڵان بەردەوامی بە هونەرمەندییەکەی خۆی داوە، له ساڵى ١٩٤٦ بڕوانامه‌ى به‌کالۆريۆسى له زانکۆى تاران به‌ده‌ستهێنا.
لەلایەن موحسين موقه‌ده‌می مامۆستاى زانکۆ، بۆ هونه‌رى وێنه‌کێشان له گۆڤارى "په‌يامى نۆ" هه‌ڵبژێردا و دهستبەکار بوو، يه‌که‌م کاری هونەریشی بۆ هۆنراوه‌کانى نيما يوشيج بوو، هه‌روه‌ها کتێبى "داستانه‌کانى مێله‌ل"، "داستانه‌کانى کۆن" و "حاجى مه‌لا زولف عه‌لى" که تايبه‌ت بوو به منداڵان وێنەی کێشاوە.
لێلى کاری لەسەر کەرەستەی وەک گڵ، تابلۆ، ليره و نوسينه کۆنه‌کان دەکرد، کارەکانیشی بە شێوازێکی سادە بوون و بینەر بە ئاسانی لە واتاکانی تێدەگەشت، زۆربه‌ى ئه‌و رهنگانهى که لێلى بەکارى دەهێنان ڕه‌نگى شاد، تێکه‌ڵ نه‌کراو و يهکدهست بوون، ئەمانەش تايبه‌ت بوون به ئيشهکانى ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده.
لێلى تهقىپوور له ٢٥ى تشرینی دووەمی ٢٠٠١ بەهۆى جەڵدەى دڵەوە له شارى تاران کۆچی دوایی کرد و له گۆڕستانى به‌هه‌شتى زه‌هرا به خاک سپێردرا.
ت.پ