ژیاننامەی ئەمڕۆ: وداد مەحبوب زانای ئەستێرەناس سودانی

بەیەکەمین ژنە زانای ئەستێرەناس و فیزیایی موسڵمان دادەنرێت کە توانیویەتی بگاتە پلەیەکی زانستی و ئەکادیمی باڵا.

بەیەکەمین ژنە زانای ئەستێرەناس و فیزیایی موسڵمان دادەنرێت کە توانیویەتی بگاتە پلەیەکی زانستی و ئەکادیمی باڵا.

ناوەندی هەواڵ

 

وداد ئیبراهیم مەحبوب زانایەکی گەردووناس و فیزیایی سودانیە ولە لیستی whos who"" جیهانیدا وەک یەکێک لە دیارترین زاناکانی فیزیا و ئەستێرەناسی دەرکەوتووە، توانیویەتی وەک یەکێک لە زانا تایبەت و بەتواناکان خۆیی بسەلمێنێت، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر هەسارەی مەریخ و دەرخستنی نهێنی و سامانی کانزای هەسارەی سور دەکات.

 

وداد ئیبراهیم قۆناغی سەرەتای و ناوەندی لە ئومدرمان لە سودان تەواوکردووە، فیزیا و زانستی بۆشایی ئاسمانی لە سودان و میسر تەواوکردووە، دوایی ئەوەی هەلی خوێندنی لەلایەن ئەنجومەنی توێژینەوەی نیشتیمانی سودانەوە بۆڕەخسا لە ١٩٨٨ گەشتی کرد بۆ هۆڵندا، ماستەری هەیە لە ئەندازیاری فیزیا، دکتۆرای لە ئەندازیاری ژینگەی بۆشای ئاسماندا لە زانکۆی ویسکۆنسن مادیسۆن بەدەستهێناوە و پرۆفیسۆری فیزیا و بیرکاریە لە زانکۆی هامبتۆنی ولایەتی فرجینیا.

 

کاری مامۆستای کردووە لە بەشی زانستی بۆشایی ئاسمان و سیستەمی لە دوورەوە هەست کردن، دواتریش لەسەر هەسارە و پێکهاتەکانی و ڕێگاکانی شیکاری لە ئاژانسی ناسا خوێندوویەتی، لە ئێستادا وداد لێکۆڵینەوە لەسەر هەسارەی مەریخ و دەرخستنی نهێنی و سامانی کانزای هەسارەی سور دەکات، بەیەکەمین زانای عەرەبی موسڵمان دادەنرێت کە توانیویەتی ئەو پلە ئەکادیمی و زانستیە بەدەستبهێنێت.

 

بەشیک لە هەوڵەکانی پرۆفیسۆر وداد بەکارهێنانی فیزیایی گەردوونی پێشکەوتووە و تەکنەلۆژیاکانی لێکۆڵینەوە لە چینە قوڵەکانی هەسارەی زەویی بە وردەکاری زیاتر، پرۆفیسۆر وداد لە لێدوانێکیدا بۆ بەشێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ و نێودەوڵەتی، دیاترین بەرهەمە زانستیەکانی لە بواری فیزیای گەردوونی باسکردووە دەڵێت کە ئامانجی سەرەکی و هەوڵدانی ئێستای دڵنیابوونەوەیە لە بوونی ئاوو کانزا لەسەر ڕووی مەریخ.

 

بەو تایبەتمەندییەی سەرۆکی تیپی بنکەی توێژینەوەکانی زەوی و بۆشایی ئاسمان و ڕێکخەری شیکاری سیستەمەکانی زانیاری جواگرافی زانکۆی هامبتۆن بووە، کار و چاودێری لەسەر ژمارەیەک ئامێری کۆمپیتەری بەهێز دەکات، کە ئیشەدەکەن لەسەر شیکردنەوەی داتای شەبەنگی بەهێز بۆ پۆلێنکردن و درەوشانەوەی وێنەگرتن لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە و  ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای بەکارهێنانی تەکنیکی وێنەگرتنی شەبەنگی بەهێزەوە دەبینرێت.

 

وداد مەحبوب دەڵێت ئێستا کاتی ئەوەیە سودان کار بکات بۆ بەکارهێنانی فیزیا و گەردوونی نوێ و تەکنەلۆژیایی هەستکردن لە دوورەوە بۆ دەرخستنی سامانی سروشتی گەورەی سەر زەویی و ژێر زەویی، ئارەزوو و ئامادەیی خۆیی بۆ یارمەتیدان لەو بوارەدا نیشانداوە لە ڕێگای پێشکەشکردنی پیلانێکی نمونەی بێبەرامبەر.

 

ت.پ