ژیاننامەی ئەمڕۆ: سيمين ئاقاره‌زى ژه‌نيارى ئامێرى قانون

سيمين ئاقاره‌زى ژه‌نيارى به ناوبانگى ئێرانى، ده‌رچووى په‌يمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌کانى تارانه، که بێجگه له ئامێرى قانون، شاره‌زايى له ئامێرى که‌مان، پيانۆ و تۆنبه‌ک بووه.

سيمين ئاقارهزى ژهنيارى به ناوبانگى ئێرانى، دهرچووى پهيمانگاى هونهرهجوانهکانى تارانه، که بێجگه له ئامێرى قانون، شارهزايى له ئامێرى کهمان، پيانۆ و تۆنبهک بووه.

ناوەندی هەواڵ

 

سيمين ئاقارهزى دهرمهنى له ساڵى ١٩٣٨ له شارى تاران لەدايکبووه، دواى خوێندنى سهرهتايى به هۆى حهز و خولياى بۆ ميوزيک دهچێته پهيمانگاى هونهرهجوانهکانى گشتى تاران، سيمين شارهزايه له چوار ئامێر: قانون، کهمان، پيانۆ و تۆنبهک.

 

حهزى سيمين بۆ دنياى ميوزيک بووەتههۆى ئهوهى که مامۆستا سهبا، سيمين به يهکێک له گەورهترين هونهرمهندانى داهاتووى ئێران دابنێت و ههر ئهوهش دهبێته هۆى ئهوهى که سيمين ببێتە بهناوبانگى ئێران بێت، ههروهها مەهدى مەفتاح سهبارهت به سيمين وتوويهتی: "سيمين ئامێرى قانون، ئهو ئامێره کۆن و بهرهچهڵهک ئێرانى به شێوازێکى زۆر جوان دهژهنێت."

 

کارههونهرییەکانى سيمين

  • هاوکارى لهگهڵ ئۆرکێسترای سهمفۆنيکى تاران
  • هاوکارى لهگهڵ ئۆرکێسترای خالقى
  • هاوکارى ئۆرکێسترای ئامێره گشتییەکان
  • هاوکارى لهگهڵ گۆرانيبێژهکانى بهناوبانگى ئێران  (محهمهد ڕهزا شهجهريان، حومهيرا، دڵکهش، هايده، ئيرهج، سيما بينا، عهليرهزا ئيفتخارى، گوڵپايهگان)
  • هاوکارى لهگهڵ مامۆستا عهبدالوهاب شههيدى، مامۆستا پهرويز ياحهقى، مامۆستا عهلى تهجويدى، مامۆستا حهبيبالله بهديعى، مامۆستا هۆمايون خۆرهم، مامۆستا حوسهەن تارانى، مامۆستا يوسف يوسفزاده.

 

سيمين ئاقارهزى دهرمهنى له ١١ى کانوونی دووەمی ٢٠١٠ له تهمهنى ٧١ ساڵىدا به هۆى نەخۆشى گيانى لهدهستدهدات و له شارى تاران له گۆرستانى بهههشتى زههرا به خاک دەسپێردرێت.