ژیاننامەی ئەمڕۆ: سيما بينا، گۆرانيبێژى به‌ناوبانگى وڵاتی ئێران

سيما بينا، ژهنيار، ده‌رهێنه‌رى ميوزيک، وێنه‌کێش و گۆرانيبێژى به‌ناوبانگى ئێران، که توانيوویەتى به گه‌شتکردن بۆ ناوچ جیاوازەکانى وڵاتى ئێران، گۆرانى ره‌سه‌ن و کلتورى تايبه‌تى ئێرانى کۆبکاته‌وه و کتێبى 'لاىلايەکانى ئێران' بنووسێت.

ناوەندی هەواڵ

سيما بينا له چوارى کانوونی دووەمی ١٩٤٥ له شارى خۆسف سه‌ربه پارێزگاى خوراسانى باشوور له خێزانێکى هونه‌رمه‌ند لەدايکبووه، له ساڵى ١٩٧٠دا له به‌شى وێنه‌کێشان له پهيمانگاى هونهرهجوانهکانى زانکۆى تاران خوێندن ته‌واو ده‌کات، له ساڵى ١٩٧٨ ده‌بێته مامۆستاى ئاواز و موسيقا و وانه ده‌ڵێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئهوەدا دەست بە کۆکردنه‌وه‌ى گۆرانيه کلتورییەکانى ئێران به تايبەت گۆرانى خۆراسان ده‌کات و ئه‌و گۆرانيیه کۆنانه‌ى کە بەرەو لەناوچوون دەچن، زیندویان دەکاتەوە.

له ساڵى ١٩٩٣، به هۆى گرنگیدانى به ميوزيک و ئاوازى ئێران له ناوچهجياجياکانى ئێران‌دا، سيما بۆ فێستيڤاڵى جيهانى ميوزيک بانگهێشت ده‌کرێت.

 

کارههونهرییەکانى سيما بينا

ئهلبومهکانى سيما بريتين لە: هاودڵهکان، په‌رێشان، شولا، نهوايى نهوايى، دۆرنا، خهنهيى، خاتون گيان، کلاسيکى فارسى، په‌رچه‌مى يارم، ميوزيکى باشورى خوراسان، ميوزيکى باکورى خوراسان، عه‌شقى گوڵ، ده‌نگى سه‌حراى ١، ده‌نگى سه‌حراى ٢، لاله‌زار، دڵبه‌ر، گوڵى سور، ئه‌فغانستان و يا مه‌ولا.

هه‌روه‌ها سيما بينا کتێبێکى به ناوى "لاىلايهکانى ئێران" له‌گه‌ڵ چوار سىدى بڵاو کردووەته‌وه، که باس لهديتنهکانى سيما له‌گه‌ڵ دايکانى گه‌نج و پير و هه‌روه‌ها ٤٠ جۆر لاىلايەى جياوازی ناوچهجياجياکانى ئێران ده‌کات، که به زمانى ئينگليزيش وەرگێڕانی بۆکراوە.

ت.پ