ژیاننامەی ئەمڕۆ: سمبولی شۆڕشی جەزائیر دژی فەڕەنسا

جەمیلە بوحێرد ژنە تێکۆشەرێکی جەزائرییە، یەکێک بووە لەو تێکۆشەر و خەباتگێڕانەی بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ بەشداری لە شۆرشی جەزائیر دژی داگیرکاری فەڕەنسا کردووە لە کۆتایەکانی سەدەی بیست.

ناوەندی هەواڵ

 

جەمیلە لە ساڵی ١٩٣٥ لە حەیی قەسبەی جەزائیری پایتەخت لە باوکێکی جەزائیری و دایکێکی تونسی لەدایکبووە، تاکە کچی خێزانەکەی بووە لە نێو ٧ برا، خوێندکارانی جەزائیر لە ڕیزی بەیانیاندا دەیان ووت فەڕەنسا دایکمانە جەمیلە بەدەنگی بەرز دەیقژاند و دەیووت جەزائیر دایکمانە سەرپەرشتیاری خوێندنگاکە لە ڕیز هێنایە دەرەوەو سزایەکی توندی دا، بەڵام  پەشیمان نەبۆوە و لەو ساتەدا هەست و مەیلی تێکۆشەری لا دروست بوو.

 

کاتێک لە ساڵی ١٩٥٤ شۆڕشی فەڕەنسا هەڵگیرسا، بوحێرد چووە بەرەی تێکۆشانی ئازادی نیشتیمانی جەزائیرەوە دژی داگیرکاری فەڕەنسا تەمەنی بیست ساڵ بووە، دواتر چووە ڕیزی قوربانیدەران لە یەکەمینە خۆبەخشەکان بووە لەگەڵ ژنە تێکۆشەر جەمیلە بو عەزە، دوای ئەوەی لە  ساڵی١٩٥٧ بە سەختی بریندار بوو خوێنی لێ دەچۆڕا زیندانی کرا لێرەوە کاروانی ئەشکەنجەدانی دەستی پێکرد.

 

 لەوکاتەی لە نەخۆشخانەبوو فەڕەنسیەکان ئەشکەنجەیان دەدا و ماوەیی سێ ڕۆژ کارەبایان لێدا تاکو دانپێدانان لەسەر هاوڕێکانی بکات، بەڵام بەرگەی ئەو ئەشکەنجانەی گرتووە تا بێهۆش بووە، دوایی ئەوەی هۆشی هاتۆتەوە وتوێتی جەزائیر دایکمانە، دوایی سێ ساڵ زیندانی گوێزرایەوە بۆ فەڕەنسا ماوە سێ ساڵ لەوی مایەوە و دواتر لەگەڵ هاوڕیکانی تریدا ئازادکران.

 

ڕۆڵی جەمیلەی تێکۆشەر کاری زنجیرەی گەیاندنی نێوان فەرماندەی شاخ لە بەرەی ئازادی جەزائیر و فەرماندەی شار بووە، لە بڵاوکراوەکانی فەڕەنسادا لە شاردا هاتبوو بڕی ١٠٠ هەزار فرانكی فەرەنسی دەدەن بەو کەسەی کەلە سەری جەمیلەیان بۆ بهێنیت، بەهۆی قارەمانێتیەکانەوە لە یەکەمینەکانی لیستی ئەو کەسانەدا بوو بەدویدا دەگەڕێن.

 

کاتێک ئەشکەنجەدەرانی شکستیان هێنا لە هەوڵی دانپێدانانی جەمیلە، ساڵی ١٩٥٧ بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا لەوکاتەی بڕیارەکەیان دەردەکرد جەمیلە وتی "دەزانم بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەردەکەن، بەڵام لەبیرمەکەن بە کوشتنی من نەریتی ئازادی دەکوژن لە وڵاتەکەتاندا بەڵام ڕێگر نابن لەوەی جەزائر ئازاد ببێت".

 

ڕۆژی ٧ی مارس ١٩٥٨ بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە دیاری کرا، بەڵام جیهان هەمووی ناڕەزایی دەربڕی و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتە یەگرتووەکان کۆبوونەوە، دوایی ئەو ناڕەزایە بڕیارەکە دواخرا و دواتر فەرمانی زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرکرا، دوایی ئازاد بوونی جەزائیر لە ساڵی ١٩٦٢ جەمیلە لە زیندان هاتە دەرەوە و  هاوسەرگیری لەگەڵ پارێزەرە فەڕەنسیەکەی جاک فێرجیس کرد لە ١٩٦٥ کە بەرگری لە تێکۆشەرانی بەرەی ئازادی نیشتیمانی جەزئیر کردبوو بەتایبەتی جەمیلە بوحێرد.

 

جەمیلە بوحێرد بووە بەناوبانگترین رەمزی بەرەنگاری لە جەزئیردا، بەناوبانگترینینە لە ناو حەرەبدا کاتێک ناوی تێکۆشەرێک دەبەن، بووە سروش بەخشی هۆنەرەکان نزیکەی حەفتا هۆنراوەیان لەسەر نوسیوە هۆنەرە بەناوبانگەکانی نیشتیمانی عەرەبی وەک '' نزار قەبانی، سەلاح عەبدول سەبور، بەدر شاکر سیاب و جەواهیری دەیانی تریش.

 

سەرۆکی ئێستای تونس قەیس سەعید پێشوازی لە خەباتکەر و ئایکۆنی شۆرشی جەزائیر کرد و مەدالیان بەرزترینی وڵاتی پیبەخشی وەک ڕێزێک بۆ تێکۆشانەکانی و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەری فەڕەنسا و بەرگریکردنی لە ئازادی.

 

ت.پ