ژیاننامەی ئەمڕۆ/ سۆلۆژەنەکەی گروپی یۆروم و مانگرتووەکەی زیندان

هێلین بۆلەک بەهۆی کارە هونەرییەکانییەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیردەکرێت، لەزینداندا لە دژی زوڵم و زۆردارییەکان دەست بە مانگرتنی تا مردن دەکات، لەپێناو بەدیهێنانی ماف و ئازادیدا گیان لەدەستدەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

هێلین بۆلەک لە ساڵی ١٩٩٢دا لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان لەدایکبووە، منداڵی خۆی لە سوری ئامەددا بەسەربردووە، لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆچ بۆ شاری ئەستەنبوڵی وڵاتی تورکیا دەکەن.

 

کاتێک لە قۆناغی ناوەندیدا دەخوێنیت دەستدەکات بە کاری هونەری، لەسەرەتادا لەگەڵ گروپی چاند و هونەری هەزەخ کاردەکات، پاش ئەوێش ماوەیەکەی زۆرە لەگەڵ گروپی یۆروم کاری سۆلۆ دەکات.

 

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا لەوکاتەی دەوڵەتی تورکیا هەڵدەکوتنە سەر ناوەندی کلتوری هەزەخ، ٧ ئەندامی گروپی یۆروم دەستگیردەکرێن، لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩دا لەگەڵ هاوڕێکانی بەناوی بەهار کورت، باریش یوکسەل، عەلی ئاراجی و ئیبراهیم گۆکچێک لە دژی ئەشکەنجەکانی ناو زیندان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

 

هێلین لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٠دا لە ٢٨٨ەمین ڕۆژی مانگرتنیدا و لە مانگرتنی تا مردندا گیانی لەدەستدا، لە گۆرانییەکانی ڕەنج و تێکۆشانی لەدوای خۆی بەجێهێشت.

 

ت.پ